ژمارەیەک هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هێرشی موشەک گیانیان لەدەستداو برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای ئازەربیجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە شاری ورمێ ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ حامید سەفەری، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی قەیرانەکان لەپارێزگای ئازەربیجان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی موشەکیی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەی ” شەقامی شەهریاری” لەشاری ورمێ ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون و لەهەمان کاتیشدا بەهۆی هێرشەکەوە چوار خانوو بەتەواوەتی وێران بوون.
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی قەیرانەکان هەر بەهۆی هێرشەکەوە تەزووی کارەبای چەند گەڕەکێک بچڕاوەو دواتر چارەسەری کێشەکە کراوە.