ژمارەی مانگی ئابی ڕۆژنامەی نەوای ژن بڵاوکرایەوە

ژمارەی مانگی ئابی ڕۆژنامەی نەوای ژن بە مانشێتی "ئەو چەند قۆناغەی کە ڕێڕەوی مێژوویان گۆڕی" بڵاو کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی مانگی ئابی ڕۆژنامەی نەوای ژن بە مانشێتی "ئەو چەند قۆناغەی کە ڕێڕەوی مێژوویان گۆڕی" بڵاو کرایەوەو تێیدا پەیامە مێژووییەکی ڕێبەر ئاپۆ کە دوای ٢٦ ساڵ بە شێوەی دیمەن بۆ رای گشتی بڵاوکرایەوە جێگە دەگرێت، هەروەها ڕووماڵی زۆر پێشهاتی گرنگ وەک قەڵەمبازی ١٥ی ئاب کە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە هەستانەوەی گەلی کورددا و تا دەگاتە لێدوانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە ١١ی تەممووز ئاماژەیان بەوە کرد کە "ئێمە بە ئارەزووی خۆمان چەکەکانمان لەناو دەبەین" لە خۆ دەگرێت.

 

ڕۆژنامەکە لە سالیادی فەرمانی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکانی شەنگال لە ٣ی  ئاب کە بە ٧٤ـەمین فەرمان دەناسرێت، لە لاپەڕەکانی خۆیدا سەرەنج دەخاتە سەر جێگە و پێگەی ژنانی شەنگال.

 

هەروەها لە بەشێکی ڕۆژنامەکەدا، ڕوشەن سامسات نووسەر، لە یادی ٤١ساڵەی هەنگاوی ١٥ی ئاب، سەرنج دەخاتە سەر گۆڕانکاری لە تێکۆشانی گەلی کورد و تێپەڕبوونی بەرەو پلاتفۆرمێکی سیاسی دیموکراتیک.

 

پەلشین تۆڵهڵدان لە وتارێکیدا بەناونیشانی "لە غەنیمەت بوون ڕزگار بووین"، تیشکی خستووتە سەر گرنگی چەمکی کۆمۆن کە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ خرایە ڕۆژەڤەوە و گرنگیەکانی و خۆپاراستنی ژنان.

 

هەروەها حاسکار کرمزگول، لە وتارێکدا سەبارەت بە ١١ی تەمووز دەڵێت بۆ هەر کەس وەک سەرەتایەک بوو و  بەدواداچوون بۆ کاریگەرییە مێژووییەکانی چەک دانان و ڕۆڵی ژنان لەم پرۆسەیەدا دەکات.

 

هەروەها بەشێکی دیکەی ڕۆژنامەکە تەرخان دراوە بە ڕۆزا مەتینا کە بۆچوونەکانی سەباحات تونجەل سەبارەت بە پێشهاتەکانی دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕادەگەیەنێت.

 

هەروەها لە لاپەڕەی ٩ی ڕۆژنامەکە بە کوردی لە ڕوانگەی دایە خەمسەوە باس لە بەرخۆدانی ژنانی شەنگال دەکات لە کاتی فەرمانی ٣ی ئاب.

 

لە بەشێکی دیکەدا وتاری زیلان ڤەژین بەناونیشانی "شەڕ، ئاشتی و تێکۆشانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان" هەیە کە باس لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دوای شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەکات.

 

سوڵتان گوڵسون لە لاپەڕەی ئیکۆلۆژیدا، لە وتارەکەیدا ئاماژە بە شێرپەنجەی ژنان و پەیوەندی ژنان لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان دەکات.

 

هەروەها چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سارا جەبالوس سەبارەت بە تیکۆشانی ژنان بۆ ئاشتی لە کۆڵۆمبیا لە خۆ دەگرێت.

 

لە لاپەڕەی پۆرترەدا، بە زاری کورمانجی، پەرژین تێکۆشەر چیرۆکی قەتحە، ژنێکی کوردی خەڵکی هەورامان دەگێڕێتەوە. فیدان یڵدرم لە لاپەڕەی تورکیدا باس لە دیانا ڕوسەل ئەو ژنە فێمینیستە دەکات کە زاراوەی "ژنکوژی" بەکار هێنا.

 

له لاپەڕەکانی کۆتاییدا، نورحەق ڕۆژڤین سەبارهت به ژیان و هەڵوێستی تێژدا زاگرۆس ژنه گەریلای شۆڕشگێڕیی ئینترناسیۆنالیست بابەتێکی نووسیوە.

 

لە بەشی تەندروستیدا دکتۆر ئەیلەم ئۆزتورک سەرنجی خەڵک بۆ شێرپەنجەی مەمک و هێزی هۆشیاری و بەرەنگار بوونەوەی ڕادەکێشێت.