ژمارەی كوژراوانی غەززە گەیشتە ٥٦ هەزار و ٢٥٩ كەس

وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویكردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٥٦ هەزار و ٢٥٩ كەس لە غەزە كوژراون و ١٣٢ هەزار و ٤٥٨ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.

 

ئەمڕۆ ٢٦ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەزەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٥٦ هەزار و ٢٥٩ كەس لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١٣٢ هەزار و  ٤٥٨ كەس.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ١٨ی مانگی ئادارەوە پێنج هەزار و ٩٣٦ كەس كوژراون و ٢٠ هەزار و ٤١٧ كەسی دیكەش بریندار بوون.