ژمارەی کوژراوان لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرزبۆتەوە

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕێژەیەکی زۆری کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە ڕێژم لە ئێران ئاشکرا دەکەن کە زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە، دەڵێن: لانیکەم ٥٠٠ کەس کوژراون کە منداڵیشیان تێدایە، لە کاتێکدا ژمارەی دەستبەسەرکراوان ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی پچڕانی تەواوەتی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان، ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ پشتڕاستی دەکەنەوە کە هێزە ئەمنییەکان چەکی ئاگرینیان لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هەروەها خۆپیشاندانەکان بۆ هەر ٣١ پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوبوونەتەوە.

 

چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووەم، ڕاپۆرتیاندا، کە لە ماوەی ١٦ ڕۆژەی خۆپیشاندانەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لانیکەم ٥٤٤ کەس کوژراون کە ٨ تیان منداڵن، هەروەها زیاتر لە ١٠ هەزار و ٦٨١ کەسیش دەستبەسەرن و بۆ زیندانەکان گوازراونەتەوە.

 

ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ پشتڕاستی دەکەنەوە، کە هێزە ئەمنییەکان چەکی ئاگرینیان لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە کەهریزەک لە باشووری تارانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەیان تەرم لە ناو کیسەدا دەردەکەون، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکانی نەخۆشخانەی فەردیس و غەدیر لە ڕۆژهەڵاتی تاران، تەرمەکان لەسەر زەوی کەوتوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کوشتاری بەکۆمەڵ بۆ چەند شارێک بڵاوبووەتەوە، بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان ٧٠ تەرم بۆ نەخۆشخانەیەکی ڕەشت و ٤٤ تەرم بۆ نەخۆشخانەی شارستانی کەرەج و ٣٦ تەرم بۆ نەخۆشخانەی قائم کەرەج گواستراونەتەوە.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''نێرگس محەمەدی''پشتڕاستی کردەوە، کە ڕاپۆرتی "تەقەکردنێکی بەکۆمەڵ"ی پێگەیشتووە، کە لانیکەم ٢٠٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون.

 

ماوەی زیاتر لە ٧٢ کاتژمێرە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەدەست پچڕانی تەواوی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان دەناڵێنن و ڤیدیۆ و پەیامەکان لەڕێگەی کەناڵە سنووردارەکانەوە دەگەن، لەنێویاندا بەکارهێنەرانی "ستارلينك" لە شارە گەورەکاندا، لە کاتێکدا ناوچەیەکی بەرفراوانی وڵات لە گۆشەگیری میدیایی ماونەتەوە، هەروەها خۆپیشاندانەکان هەر ٣١ پارێزگاکەیان گرتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئابووری و هەڵاوسانی بەربڵاو و داڕمانی بەهای دراوەوە بووە، بەشێک لە ناڕەزایەتییەکان دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان بەرەو توندوتیژی چووە.

 

''ناڕەزایەتییەکان لە دەرەوەی وڵات بڵاوبوونەوە''

لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتییەکانی گەل دژ بە ڕێژم لە شارە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  ئێران بەردەوامە، چەندین پایتەخت و شار لە سەرانسەری جیهان شاهیدی کۆبوونەوەی پشتیوانی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن لەدەرەوەی وڵات، لەوانە تۆکیۆ، هامبۆرغ، بودابست، ئۆکلاند و نیویۆرک.

 

لە شاری ئادلایدی ئوسترالیا ژمارەیەک لە هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گردبوونەوە و سروودی نەتەوەیی "یا ئێران" یان وتەوە، هەروەها لە شاری تۆرنتۆی پایتەختی کەنەدا، سەدان کەس لە بەردەم بینای ''سی بی سی'' گردبوونەوە و خوازیاری ڕوماڵی میدیایی بەرفراوانتر لە شۆڕشی نەتەوەیی بوون و جەختیان لەوە کردەوە، کە پچڕانی ئینتەرنێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووەتە هۆی ئاستەنگی لەبەردەم دەنگی خۆپیشاندەران، هەروەها لە شاری بودابستی وڵاتی هەنگاریا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییەکدا گردبوونەوەی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەرکەوتووە کە دروشمی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان دەڵێنەوە.

 

''پاشخانی ڕووداوەکان''

ناڕەزایەتییەکان لە ٢٨ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکرد، ئەویش بەهۆی هەڵاوسان و گرانی تێچووی ژیان، کە بە خێرایی گۆڕا بۆ ڕەتکردنەوەی بەربڵاوی ئەو دامەزراوە ئاینییەی کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە حوکمڕانی دەکات.

 

ئەم ئاژاوەگێڕانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێشتا لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی حوزەیرانی ٢٠١٥ کە، ئەمریکا و ئیسرائیل تێیدا بەشداربوون.