ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکە بۆ زیاتر لە ٤١ هەزار کەس بەرزبووەوە

ئافاد ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکوری کوردستان و تورکیا بۆ ٤١ هەزار و ٢٠ کەس بەرز بووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ٦ی شوبات لە ناوەندی مەرەش ڕوویداو لە ١١ شاری باکوری کوردستان و تورکیا وێرانی و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە ئەفاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەکە بەرزبووەتەوە بۆ ٤١ هەزارو ٢٠ کەس.

 

یونوس سەزەر، سەرۆکی ئافاد ئاماژەی بەوەدا کە جگە لە مەرەش و هاتای کاری گەڕان لە شارەکانی دیکە تەواو بووە و لە ئێستادا ٣١٣ هەزارو ٧٢٣ کەس لە میوانخانە گشتیەکان و هۆتێلەکان دەمێننەوە.

 

ئەوەشیخستەڕوو کە کاری دەستنیشانکردنی زیانەکان بەردەوامە و وتی: "تا ئێستا ٥٠% ی کارەکان بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان ئەنجام دراوە".