ژمارە ٨ی گۆڤاری ژن بڵاوبووەوە
ژمارە ۸ی گۆڤاری ژن بە ناونیشانی "سیاسەتی دادپەروەری پیاوان بێ سزایە" بڵاوکرایەوەو لە ژمارەی نوێیدا تیشک خراوەتەسەر مردنی گوماناویی ژنانی کۆچبەر.
ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری ژن، کە هەموو هەفتەیەک لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە، ژمارە ٨ی بە ناونیشانی "سیاسەتی دادپەروەری پیاوان بێ سزایە" بڵاوکرایەوە، ئێزگی سیلا دەمیر وتارێکی بە ناونیشانی "شێوەکانی توندوتیژی دژ بە ژنانی پەنابەر و کۆچبەر، پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی پەنابەر، زیادبوونی ژمارەی مردنی گومانلێکراو لە تورکیا" نووسیوە.
لە لایەکی ترەوە، ئەسما کایا جەیلان لە وتارەکەیدا بە ناونیشانی "لە پیپاوە تا دینا نادادپەروەری بەردەوامە"، تیشک دەخاتەسەر ئەوەی بۆ ژنانی وڵاتانی بیانی تا چەند سەلامەتە کە بێنە وڵاتەکە لەبەر هۆکاری گەشتیاری و پەروەردە و جەنگ، هەروەها ئۆیا ئاچان لە وتارەکەیدا بە ناونیشانی "ژنان لە ١ی ئایاردا"، تیشک دەخاتە سەر کەمی کرێ، کێشەی ژیان، بارودۆخی کارکردنی نامرۆڤانە و ئەو ژیانەی کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر "ستەملێکراوان" هەیە، بەڵام بزووتنەوەی ژنانی جیهان بەردەوامە، ئاشتی و ئازادی دژی جیهانی چەوسانەوە و کۆیلایەتی.
لە گۆڤارەکەدا، "ئازادی و سیاسەتی دیموکراتی"ی شەیدا ئارسلانتاش لەسەر کولتوور، زمان، ناسنامە، کۆمەڵایەتی، لە سووربوونی ساڵحە ئایاتا، "پێویستە ژنان چی بکەن لە هەڵبژاردندا؟" لەلایەن یوکسەل موتڵو، "هۆشیاری لێپرسینەوەی"ی مارتا لارابا سامبە، بە ناونیشانی "٣٠ سال ١٦ ڕۆژ چالاکی".
دەتوانن خوێنەری ژمارە ٨ی گۆڤاری ژن بن لە ماڵپەڕی jindergi.com .