لە هەڵەبجە پێگهی ژن له سیاسهتدا تاووتوێ كرا
ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان له شاری ههڵهبجه، سیمینارێكی بۆ سهرجهم ڕێكخراوهكانی ژنان لەبارەی یاسای ١٣٢٥ و کاریگەری و ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە بەهێزکردنی ژنان لە یاسادا، ڕێکخست.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە به ئامادهبوونی نوێنەری ڕێكخراوه حزبی و حكومیهكانی تایبەتە بە پرسی ژنان لە سنوری شاری هەڵەبجە، ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان سیمینارێکی تایبهت به بههێزكرنی ژنان له یاسادا ڕیکخست.
ههتاو حەمه ڕەشید، مامۆستای زانکۆ، سهبارهت به ڕۆڵی ڕاگهیاندن له پێش خستنی بهشداری سیاسی ژنان و شۆخان ئەحمەد، پارێزەر، لهسهر بڕیاری ١٣٢٥ بابەتیان پێشکەشکرد، هەروەها پلانی نیشتمانی له ههرێمی كوردستان خرایەڕوو.
شۆخان ئەحمەد، بهڕێوهبهری ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان، بۆ نوژنها وتی: ئێمە ئەمڕۆ ڕاهێنانمان هەیە بۆ نوێنەری حزبە سیایسیەکان لە هەڵەبجە، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزکردنی پێگەی ژنلە یاسا دایە، کە ماوەی ساڵێکە کاری لەسەر دەکەین، هەروەها لە گفتوگۆکانماندا باسمان لە بڕیاری ١٣٢٥ی ساڵی ٢٠٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش کرد، تا ڕێگەیەک بدۆزینەوە کە لە ڕێگەی یاساوە بەشداری ژنان لە سیاسەت و نوێنەرایەتیدا بەدی بهێنین و ژنان هۆشیار بکەینەوە.
هەروەها شۆخان ئەحمەد باسی لەوەشکرد، کە لە ڕێگەی چالاکییەکانەوە ژنان ئاشنا دەکەن بە یاسا کارپێکراوەکانی حکومەت و لەسەر مافەکانیان هۆشیاریان دەکەنەوە، وتیشی: چاوەرێی کرداری ئەرێنی دەکەین و هەوڵ دەدەین ژنان زیاد بکەین لە پێگە سیاسی و حکومیەکاندا.
لە کۆتاییدا بەشداربووان ڕاوبۆچوونەکانیان خستەڕوو.