یه‌كه‌مین ڤیستیڤالی كچانی كانی عاشقان له‌هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
گروپی کچانی کانی عاشقان، بە فێستیڤاڵێک، یادی ڕۆژی جیهانی ژنانیان کرد و توانا و کارە دەستییەکانی ژنانیان دەرخست.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه، یه‌كه‌مین فێستیڤالی ده‌ست ڕه‌نگینی لەلایەن دەستەی ژنانی هەڵەبجە، به‌ڕێوه‌چوو، لەو چوارچێوەیەشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ ژنی سه‌ركه‌وتوودا دابه‌شكرا.
ده‌سته‌ی ژنانی هەڵەبجە ماوه‌ی نۆ سالە دامه‌زراوه و لەدرێژەی کار‌و چالاکیەکانی خۆیدا بەبۆنەی ڕۆژی ٨ئادار و یادی دامەزراندنی ده‌سته‌كه‌یان، یەکەمین فێستیڤالی ساڵانەیان بە ناوی 'کچانی کانی ئاشقان' بۆ کاری دەستی و خواردەمەنی ڕێکخست و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سندوس حسێن، ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ژنانی هه‌ڵه‌بجه، پیرۆزبای لە ژنانی کوردستان کرد، وتیشی: بە بۆنەی دامەزراندنی نۆیەمین ساڵیادی دەستەی ژنانەوە، فێستیڤاڵی سالانەمان ڕێکخست، بۆ ئەوەی ژنان هان بدەین و کۆیان بکەیەنەوە بۆ ئەوەی بەهرە و تواناکانیان دەربخەن، ئامانجمان بەرز نرخاندنی هەوڵ و توانای ژنانە.
لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، لەم گروپەدا ٥٦ ژن ناویان تۆمارکردووە و خوازیان، هاوڵاتیان سەردانیان بکەن و ئەو کارانەی نمایشیان کردووە داهاتەکەی وەک بژێوی ژیانیان بەکاربهێنن.
شەهلا ئیبراهیم، بەشداربووی فێستیفاڵەکە، وتی: خۆشحالم کە یەکیکم لە بەشداربوان، داواکارم لە ژنان، بێنە فێستیڤاڵەکە و کارەکانمان ببینن.