ژنێک لە کەلار بە گووماناوی گیانی لەدەستدا

بەهۆی خنکانەوە ژنێک لە کەلار گیانی لەدەستدا و پۆلیس دەربارەی ڕووداوەکە زانیاری نەخستووەتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، ژنێک گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژنێک بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستداوە گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە،  ژنەکە ناوی ژ.م.م، تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و دەڵێن کردەوەکە خۆ کووژی بووە.

 

تا ئێستا پۆلیس دەربارەی ڕووداوەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتەوە.