مونیرە قازی پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کرد
مونیرە قازی، کچی قازی محەمەدی پێشەنگی مێژوویی کورد، پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کرد.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتیوانی بۆ ناوچەکەش زیادی کردووە. لێرەدا لە زۆر لایەنەوە لێدوان بۆ بەرخۆدان دەدرێت، یەکێک لەو پشتیوانییانە لەلایەن مونیرە قازی، کچی پێشەوا قازی محەمەدەوە کراوە.
"بەدیهاتنی خەونەکانمان نزیکە"
مونیرە قازی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لە شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەدیهێنانی خواستەکانی باوکی لە ڕۆژئاوای کوردستان نزیکە.
"ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ یەکڕیزی دەکەین"
مونیرە قازی تیشکی خستە سەر ئەو دیدارەی کە لە نێوان ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو و خواستی خۆی بۆ یەکڕیزیی کورد دەربڕی و ڕایگەیاند، پاڵپشتی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بۆ یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان تێدەکۆشن.