کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسان: لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٦٨ ڕۆژنامەنووسی ژن دادگایی کراون

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٦٨ ڕۆژنامەنووسی ژن دادگایی کراون و تا ئێستاش ١١ ڕۆژنامەنووس لە زینداندان.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) ڕایگەیاندووە، ئەیشان ئاریچی بەیاننامەکەی بە کوردی و ساڵیحە ئاراس بە تورکی خوێندەوە.

 

"هاوسەنگی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ٢٠٢٣دا قورسە"
ئەیشان ئاریچی ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا سکاڵای وەک گرتن و فشار و سانسۆر لە دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراوە، هاوسەنگی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ٢٠٢٣دا قورسە، بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ٢٠٢٣، حکومەت ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج و ژنانی ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران و دادگایی کران و توندوتیژییان بەرامبەر کرا و لە کارەکانیان دوورخرانەوە و ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر بوونەتەوە، هەروەها فشارەکانی دادگا وەک 'چۆ'یەک لە دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن بەکارهێنرا.

 

"ژنانی ڕۆژنامەنووس کەوتنە ژێر فشارەوە"
ئەیشان ئاریچی بە بیری هێنایەوە کە لە ٣ی ئایار ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، حکومەت دیجلە موفتوئۆغڵو هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلەی فورات (DFG) و دوو ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەر کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێش هەڵبژاردن ٥ ڕۆژنامەنووسیان دەستبەسەر کردووە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە خەریکی ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بوون، لەلایەن پۆلیس و سەربازەکانەوە لێیان دەدرا و توندوتیژی و فشاریان دەخرایەسەر، یەکێک لەوانە پەیامنێری ژن نیوز، ڕۆزەرین گوڵتەکین بوو کە لە ٢٥ی ئەم مانگە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شرناخ لەلایەن پۆلیسەوە دڕندەیی بەرامبەر کرا. هەروەها پەیامنێری ژن نیوز ئەلفازی تۆرال لە کاتی ڕووماڵکردنی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە لە ئەستەنبوڵ ئەشکەنجە دراوە و دەستبەسەر کراوە.

 

"سەرەڕای فشارەکانی حکومەت، ڕۆژنامەنووسان پاشەکشەیان نەکرد و پاشەکشە ناکەن"
لە درێژەی قسەکانیدا، ئەیشان ئاریچی ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژنامەنووسی ژن بە هۆی قەیرانی ئابووری لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، میدیای دیجیتاڵ کراونەتە ئامانج و سەرەڕای فشارەکانی حکومەتیش، ڕۆژنامەنووسان پاشەکشەیان نەکرد و نایکەن.

 

"لە ماوەی ٣ مانگدا ٧٢ ڕۆژنامەنووسی ژن دادگایی کران"
ئەیشان ئاریچی ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی دووەمدا بەم شێوەیەی خوارەوە خستەڕوو، "لەم مانگانەدا ٧٢ ڕۆژنامەنووسی ژن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە، ١١ ڕۆژنامەنووسی ژن ڕاگیراون، ٥ ڕۆژنامەنووسی ژن لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکاندا ڕووبەڕووی توندوتیژیی پۆلیس بوونەتەوە، لێکۆڵینەوە لە دژی ٥ ڕۆژنامەنووس دەستیپێکردووە، تۆمەت لەسەر ٤ ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە، ٥ ڕۆژنامەنووس ئیفادەیان داوە، ٣ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، ڕۆژنامەنووسێک سەرپێچی کرا و ٢ ڕۆژنامەنووس سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، بە گشتی 3 ڕۆژنامەنووس سەرپێچی کراون، ڕۆژنامەنووسێک کامێرای پۆلیس شکێندرا، یەکێکیان لە کارەکەی دوورخرایەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە خەریکی ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بوون، چوار جار لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران، کەناڵێکی تەلەفزیۆنیش سەرپێچی لێوەرگیرا.