ڤاکسینەکان ناتوانن تەشەنەسەندنی ئەنفلۆنزای باڵندە بوەستێنن

شارەزایان دەڵێن ئەگەر ئەنفلۆنزای باڵندە دەست بە تەشەنەکردن بکات لەناو خەڵکدا، لەوانەیە ڤاکسینەکانی ئێستا بەپێی پێویست نەتوانن ڕێگری لێبکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

باڵندە کێوییەکان و پەلەوەرەکان بەردەوام بەهۆی مردنیانەوە ژمارەیان کەمدەکات بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستی بە بڵاوبوونەوەی لە سەرانسەری جیهاندا کردووە، تا ئێستا نزیکەی ٥٩ ملیۆن باڵندەی بازرگانی لە ئەمریکادا کوژراون.

فراوانترین بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ئەنفلۆنزای باڵندەیە، کە بە H5N1 ناسراوە، کاتێک بۆ یەکەمجار لە چین لە ساڵی ١٩٩٦ دەستنیشانکراوە.

 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ڕێژەی بەرزی مردن، پرسیاری لەسەر دوو جۆر ڤاکسینی ئەگەری دروستکردووە، ئەوانیش بۆ باڵندە و بۆ مرۆڤ، H5N1 نزیکەی هەموو ئەو باڵندانە دەکوژێت کە تووشی دەبن لە نێوان ئەو حاڵەتانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە خەڵکدا ڕاپۆرتکراون و ڕێژەی مردن ٥٦٪ بووە.

 

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی چەندین ڤاکسینی هەڵبژێردراو بۆ پەلەوەر، لە لایەکی دیکەوە ڤاکسین بۆ مرۆڤەکان تەنها لە حاڵەتێکدا لەبەرچاو دەگیرێن کە ڤایرۆسەکە لە کۆتاییدا زنجیرەیەک گۆڕانکاری ئاڵۆزی بەسەردا بێت کە ڕێگەی پێدەدات لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاوبێتەوە.

 

هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە کە ئەمریکا تاکە حاڵەتی مرۆیی خۆی بە H5N1 لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە، ئەو کەسە بەشداربووە لە کوشتنی پەلەوەرەکان کە گریمانە دەکرێت لە کۆلۆرادۆ تووشی بووبێت.

 

بەریتانیا دوو حاڵەتی ئەنفلۆنزای تۆمارکردووە، هەردووکیان کرێکاری پەلەوەرن کە هەوکردنی بێ نیشانەیان هەیە لەڕێگەی پشکنینی ڕۆتینییەوە دەستنیشانکراون، چیلی لە مانگی ئاداردا یەک حاڵەتی تووشبوون و ئیکوادۆر لە مانگی کانوونی دووەم یەک حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.

 

ئەمریکا کۆگایەکی دەرزی ئەنفلۆنزای H5N1ی هەیە لە ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانێکی لەو شێوەیە، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەم جۆرە تایبەتە لە ئەنفلۆنزای باڵندە دەست بکات بە تووشکردنی خەڵک، ئەوا پێدەچێت دەرزییەکانی ئەنفلۆنزا بەس نەبێت بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، چونکە دەرزیەکان تەنها لە تاقیکردنەوەکاندا بەکارهێنراون و لە جۆرەکانی وەرگیراون کە لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥دا بڵاوبوونەتەوە.

 

سکۆت هێنسلی، مامۆستای مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی پێنسیلڤانیا دەڵێت: "پێشبینی دەکرێت ئەو ڤاکسینانەی لەسەر بنەمای ئەو جۆرە کۆنانە دروستکراون، پێدەچێت پارێزگارییەکی کەم پێشکەش بکەن بەرامبەر بەو حاڵەتانەی کە ئەمڕۆ بڵاوبوونەتەوە".

 

یەکێک لەو دەرزییانە کە لە کۆمپانیای دەرمانسازی سانۆفی وەرگیراوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بۆ گەورەکان پەسەندکراوە، لە تاقیکردنەوەیەکدا کە لەسەر نزیکەی ١٠٠ کەس ئەنجامدرا، دوو ژەمە دەرمانەکە وەڵامێکی بەرگری پارێزەری لە ٤٥٪ی وەرگرەکاندا هێنایە ئاراوە، بەپێی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان تا ساڵی ٢٠٠٧ ئەمریکا بەشی ئەو ڤاکسینەی بۆ ٦ ملیۆن کەس کۆکردبووەوە.

 

بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٩، کاتێک ڤاکسینەکە لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا لە دژی جۆرەکانی سووڕاوە تاقیکرایەوە، وەڵامی دژەتەنی کەمی لێکەوتەوە، بەڵام، ژەمە دەرمانەکە ٩٠ مایکرۆگرامە زۆر گەورەترە لە ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی.