یونیسێف هۆشداری دەدات سەبارەت بە ئاستی توندوتیژی سێکسی لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ

بەپێی ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی ڕەگەزی ژنان لە کۆماری کۆنگۆ لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بە ڕێژەی ٪٣٧ زیادیکردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵێک پێش ئێستا.

ناوەندی هەواڵ

 

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای زیادکردنی بەپەلەی بودجە دەکات بۆ یارمەتیدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان و ژنان لە پارێزگای کیڤۆی باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی ڕەگەزی ژنان لەوێ لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بە ڕێژەی ٪٣٧ زیادیکردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵێک پێش ئێستا.

 

زیاتر لە ٣٨ هەزار حاڵەتی توندوتیژی بۆسەر ژنان و کچان بۆ سەرجەم ساڵی ٢٠٢٢ تەنها لە باکووری کیڤو تۆمارکراوە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕزگاربووان ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن کەسانی چەکدار و پیاوانی ئاوارە لە ناو کەمپەکان و دەوروبەری هێرشیان کراوەتە سەر.

 

نوێنەری یونیسێف لە کۆماری کۆنگۆ، گرانت لییتی وتی: "منداڵ و ژنان کە پەنایان بۆ کەمپەکان بردووە لەبری ئەوەی سەلامەت و پارێزراوبن خۆیان دەبیننەوە کە ڕووبەڕووی ئازاری زیاتر دەبنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵکشانی توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان ترسناکە، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هەندێکیان لە تەمەنی سێ ساڵدا دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر، ئەم بانگەوازە بەئاگابوونەوە دەبێت هەموومان تووشی شۆک و نەخۆش و لەرزین بکات."

 

لە سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٦ هەزار کەس بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان لایەنەکانی شەڕ لە باکووری کیڤۆ ئاوارە بوون.

 

نزیکەی لەسەدا ٦٠ی ئەوانەی ئاوارەبوون لە شوێنە قەرەباڵغەکان و پەناگەی بەکۆمەڵدا دەژین کە تەنها لە دەرەوەی گۆما پایتەختی پارێزگاکەن، کە مەترسییەکانی توندوتیژی سێکسی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

 

 کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی کچان و ژنان درێژخایەنن، نزیکەی یەک لە هەر چوار کەسی ڕزگاربووی توندوتیژی سێکسی پێویستی بە پشتیوانی پزیشکی و دەروونی تایبەتمەند هەیە.

 

یونیسێف چالاکییەکانی بۆ خۆپاراستن و وەڵامدانەوەی چڕکردووەتەوە، خزمەتگوزارییە پزیشکی و دەروونی کۆمەڵایەتییە پێویستەکانی پێشکەش بە ژنان کردووە لە چوار گەورەترین کەمپی ئاوارەبوون لە نزیک گۆما.

 

هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاکان و بە هاوبەشی لەگەڵ هیڵ ئەفریقا، دەزگاکە شوێنی سەلامەتی بۆ کچان و ژنان لە ناو کەمپەکانی ئاوارەبووندا دامەزراندووە، کە دەروونناسەکان، توێژەرانی کۆمەڵایەتی پیشەیی و کارمەندانی نیمچە کۆمەڵایەتی ڕاهێنراو لەسەر بنەمای کۆمەڵگا دەناسنەوە و گرنگییان پێدەدەن منداڵان و ژنانی پێویست، ڕەوانەکردنیان بۆ خزمەتگوزاری زیاتر بەپێی پێویست.