نزیکەی ٪٩٠منداڵانی جیهان نیگەرانییان هەیە

ڕاپرسییەکی نوێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی نیگەرانییەکانی منداڵانی تەمەن بچووک دەدات و ئاماژە بەوەدەکات کە  ٪ ٨٦ منداڵانن نیگەرانن.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵان دەتوانن لە تەمەنە جیاوازەکاندا هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن سەبارەت بە ڕووداوەکانی دەوروبەریان، زۆرێک لەو نیگەرانیانە بەشێکی ئاسایین لە گەورەبووندا، بەڵام لە تەمەنی نزیکەی ٦ مانگەوە تا ٣ ساڵ باو و ئاساییە کە منداڵانی بچووک تووشی دڵەڕاوکێ ببن.

 

ڕاپرسییەکی نوێ زەنگی ئاگادارکردنەوە دەدات لەبارەی نیگەرانییەکانی منداڵانی تەمەن بچووک و ئاماژە بەوەدەکات کە  ٪ ٨٦ منداڵان نیگەرانن کە پێویستە لەلایەن گەورەکانەوە بە گرن لێی بڕوانرێت و هاوکاری بکرێن.

 

لەگەڵ گەشەکردنی منداڵان، ڕووبەڕووی چەندین شتی نوێ دەبنەوە، وەک دەستپێکردنی خوێندن، ناسینی هاوڕێی نوێ، ڕکابەریکردن لە وەرزش، فێربوونی شۆفێری و هەر ئەزموونێکی نوێ و جیاواز ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە تەمەنی منداڵی.

 

 لە ڕاپرسییەکەدا کە لەلایەن کۆمپانیای Nemours Kidshealth ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە زیاتر لە هەر سێ منداڵێک کە تەمەنیان لە تەمەنی ٩ بۆ ١٣ ساڵدایە، لانیکەم هەفتەی جارێک هەستی نیگەرانیان بۆ درووست دەبێت، زۆربەی کات  و زیاتر ٪٦٤ نیگەرانییەکان پەیوەندی بە قوتابخانەوە هەیە  و ٪٤١ بەهۆی پەیوەندی نا تەندروستی هاوڕێیەتییەوە هەیە، بەڵام زیاتر لە نیوەیان پێیان وایە گەورەکان لە نیگەرانییەکانیان تێناگەن.

 

دکتۆر لۆڕێنس مۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیمۆرس بۆ تەندروستی منداڵان دەڵێت: "گرنگتر لە ناوەڕۆکی نیگەرانییەکان، دووبارەبوونەوە و گەورەیی نیگەرانییەکانە، بۆ هەندێک لە منداڵان نیگەرانییەکان دەبنە هۆی خەمۆکی و کێشەی تەندروستی دەروونی کە تا تەمەنی گەورەیی لەگەڵیان دەمێنتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە نەخۆشییە دەروونییە قورسەکان لە دانیشتوانی پێگەیشتوودا ٪ ٧٥یان پێش تەمەنی ١٤ ساڵی دەستیپێکردووە، بۆیە ئەگەر نیگەرانییەکان لە تەمەنی منداڵی فەرامۆشبکرێت لە تەمەنی گەورەییدا کێشە دروست دەکات.

 

بەپێی ڕاپرسییەکە، ٪ ٧٥ی منداڵانی تەمەن بچووک ڕایانگەیاندووە، سەرەتا ڕوو لە دایک و باوکیان دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری یان ئامۆژگاری، بەڵام نزیکەی ٪ ٥٠ بۆ منداڵانی تەمەن گەورەتر ڕوو لە دایک و باوکیان دەکەن.