لە کەناراوەکانی بەنگلادیش، گۆڕانی کەشوهەوا زیان بە تەندروستی زاوزێی ژنان دەگەیەنێت

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨ کە لە گۆڤاری ئابووری کشتوکاڵیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لە ناوچە کەنارییەکانی بەنگلادیش کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی زیادبوونی بڕی خوێ لە ئاوی خواردنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەنگلادیش زیاتر لە هەزاران ژن وڕووبەڕوی کێشەی تەندروستی زاوزێ دەبنەوە کە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی خوێ لە ئاوی دەریاکان کە وەک سەرچاوەی ژیان بەکاریدەهێنن، مەترسی نەک تەنها بۆ تەندروستی و سەلامەتی کەسی خۆیان بەڵکو مەترسی لەسەر خۆشگوزەرانی خێزانەکانیان و سەقامگیری کۆمەڵگاکانیان دروستکردووە.

 

ئەو خوێیەی لە کەنداوی بەنگالەوە دێت کە ڕووبارە سەرەکییەکانی بەنگلادیش لەگەڵ ئاوی دەریاکەدا یەکدەگرنەوە کە بە سەدان ڕووبار بە دەوری وڵاتەکەدا هەیە، کە هەشتەم وڵاتی زۆرترین دانیشتوانە لە جیهان لە باشوورەوە بەهۆی گەورەترین دارستانەکان پشتگیری دەکرێن.

 

بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی جیهان و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانەوە، گۆڕانکاری لە ئاستی دەریادا بە چەند ملیمەترێک لە ساڵێکدا دەتوانێت کەناراوەکان بخاتە ژێر ئاوەوە، بەم پێیە شارەزایان و داکۆکیکاران زۆرجار بەنگلادیش بە "سفری زەمینی" بۆ قەیرانی کەشوهەوا ناودەبەن.

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوی دەریاکان و ڕژانی ئاوی خوێ لە قووڵایی ژێر زەویدا، تایبەتمەندی خاک بۆ کشتوکاڵ، گۆمەکان بۆ شۆردن و ڕووبارەکان بۆ چاندن و  ماسی و قڕکەرەکانی ئاوی شیرین بە توندی تێکدەچێت، لەوەش خراپتر تەواوی کۆمەڵگاکان لە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاکی خواردنەوە دادەبڕێت.

 

ئەم کاریگەریانە کاریگەرییەکی دوور مەودای کۆمەڵایەتییان هەیە و لەنێو ئەوانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە، ئەو ژنانەن کە لە بەشەکانی جیهان دەژین کە کەمترین بەرپرسیارن لە گەرمبوونی جیهان، بەڵام زۆرجار بێدەسەڵاتن لە وەستاندنی دەرئەنجامەکانی و زۆرترین زیانیان پێدەگات، چونکە گەرمبوونی جیهان بە یەکسانی کاریگەری لەسەر هەمووان نییە.

 

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨ کە لە گۆڤاری ئابووری کشتوکاڵیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لە ناوچە کەنارییەکانی بەنگلادیش کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی زیادبوونی بڕی خوێ لە ئاوی خواردنەوەدا.

 

زیادەی بڕی خوێ لە ئاوی خواردنەوەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وەرگرتنی سۆدیۆم، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن و پەیوەندی بە مەترسی زیاتری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و ژنانی دووگیان دروست دەکات.

 

خۆشۆردن بە ئاوێک کە خوێی تێدایە یان وەستان تا قووڵایی کەمەر لە ئاوێک کە خوێی تێدابێت بۆ چەند کاتژمێرێک بۆ ماسیگرتن، مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێی ژنان زیاد دەکات و کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانەی ئاسایی دەبێت، هەروەها بەرزبوونەوەی بەرکەوتن بە ئاوی خوێ پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی پێست و نەخۆشییەکانی سکچوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا هەیە.

 

پێشبینی دەکرێت مەترسییەکان لەسەر تەندروستی زاوزێی ژنان زیاد بکەن بەهۆی ئەوەی زریان و ڕووداوەکانی لافاو بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە زۆرتر و چڕتر دەبنەوە، هەروەها لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان،  توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە تێکڕای ئاستی دەریاکانی جیهانی لە ساڵی ١٨٨٠ەوە زیاتر لە ٨ ئینج بەرزبووەتەوە و زانایان پێشبینیان کردووە کە نزیکەی ١٧٪ی بەنگلادیش تا ساڵی ٢٠٥٠ ژێرئاوکەوتووە.