ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پاڵپشتی پارتی چەپی سەوز دەکات

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بۆ پاڵپشتی کردنی پارتی چەپی سەوز لە باکووری کوردستان و تورکیا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بۆ پاڵپشتی کردنی پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

 

دەقی بەیاننامەکە:

" ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک پاڵپشتی خۆمان بۆ پارتی چەپی سەوز ڕادەگەیەنین کە چۆن ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تیشکی ژینا ئەمینی بەرەو هەڵوەشاندن دەبات، ئەمڕۆ لە باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان سیستەمی ئاکەپە و مەهەپە بەرەو هەڵوەشاندن دەبەن کە مێژوویەکی گەورە تۆمار دەکەن، هەر چۆن لەیلا قاسم بووە بە مێژویەکی گەورە بۆ ئەمڕۆی ژنانی باکوری کوردستان و ژنانی باکوری کوردستان لەسەر هەمان ڕێگای لەیلا قاسم بەردەوام دەبن ."

 

سەرکەوتن بۆ ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ژنانی جیهان

بە هیوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پیاو سالاری

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک