دەستپێکردنی دەوریەی دژە لەباربردنی منداڵ لە ئێران

بەرپرسی سەنتەری گەنجانی دانیشتووان و تەندروستی خێزان و قوتابخانەکانی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە لەباربردنی منداڵ دەدات و دەڵێت: ئەو کەسانەی دەستیان لەم بابەتەدا هەیە بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، سابر جەباری فاروجی، بەرپرسی ناوەندی لاوانی دانیشتوان، تەندروستی خێزان و قوتابخانەکانی وەزارەتی تەندروستی، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی لەباربردنی منداڵ، وتی: "لەباربردنی بە ئەنقەست دوو لایەنی هەیە، لایەنێکیان پرسی کولتوورییە، واتە باوەڕی دایک و باوک و تێڕوانینی ئەوان بۆ منداڵبوون، لایەنێکی دیکەش ئەو هۆکارانەن کە دەستوەردان دەکەن."

 

بە وتەی سابر جەباری فاروجی، ئەو پزیشک و پزیشکی ژنان و مامانانەی دەستوەردانیان لە لەباربردنی منداڵدا کردووە، بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و فایلێکی پزیشکییان لەسەر تۆمار دەکرێت و مۆڵەتی پزیشکییان هەڵدەوەشێتەوە، هەروەها باسی لە دروستبوونی گرووپێک بە ناوی "نەفس" بۆ ڕێگری لە لەباربردنی منداڵ کرد.

 

وا بیر دەکرێتەوە کە ئەم گروپە هاوشێوەی بەسیج یان دەوریەی ئیرشاد کە لە ڕاستیدا هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی حکومەتن و دەتوانن دەستوەردان لە پرسە تایبەتەکانی خەڵک بکەن و بە ئامێری دادوەری بیانناسێنن یان خۆیان هەنگاو بنێن.

 

لە ڕاستیدا سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران بۆ منداڵبوون و زیادکردنی لاوانی دانیشتوان هێشتا بەردەوامن و ئەم سیاسەتانە بە پلەی یەکەم ژنان دەکەنە ئامانج و لە پلەی دووەمدا هەڕەشە لە داهاتووی ئێران دەکەن.