کەنەدا پابەندە بە پاراستنی زەلکاوەکانی عێراق

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی کاروباری دەرەوە و بازرگانی و گەشەپێدانی کەنەدا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ پاراستنی زەلکاوەکانی باشووری عێراق، نزیکەی ٣.٧ ملیۆن دۆلار بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا تەرخاندەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لە عێراق و وەزارەتی کاروباری دەرەوە و بازرگانی و گەشەپێدانی کەنەدا DFATD لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ پاراستنی زەلکاوەکانی باشووری عێراق، بەپێی بەیاننامەیەکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کە بڵاوکراوەتەوە بە بەشداری نزیکەی ٣.٧ ملیۆن دۆلار بۆ زیادکردنی پاراستنی جۆراوجۆری زیندەوەران و خۆڕاگری خەڵک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا تەرخاندەکرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرایکردووە، پڕۆژەکە بە سەرکردایەتی سەنتەری نۆژەنکردنەوەی زەلکاوەکانی عێراق لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ڕوونیکردووەتەوە، زەلکاوەکان کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەرمەکانی جۆراوجۆری زیندەوەران لە ڕۆژئاوای ئاسیا و شوێنەواریی میراتی جیهانی یونسکۆ و شوێنی کولتوری عەرەبی زەلکاوەکانی بەناوبانگی وڵاتەکەیە، ئێستا لە ژێر مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییە زیانبەخشەکانی مرۆڤدایە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیکۆسیستەمی زەلکاوەکان لە ژێر کاریگەری وشکەساڵی توند و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمبوونەوەی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵمبوونیان لەسەرە لە سەرووی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها کاریگەریی مرۆڤ لەسەر ڕووبارەکان، پیسکەرەکانی کیمیایی و ئاوی پیس و لەناوبردنی شوێنی نیشتەجێبوون کۆمەڵێک هۆکاری دیکەن و کاریگەرییان لەسەر لاوازکردنی زەلکاوەکان هەیە.

 

لە بەیاننامەکەدا وردتر خراوەتەڕوو، کە پڕۆژەکە گرنگییەکی تایبەت دەدات بە وەبەرهێنان لە بەهێزکردنی ژنانی ناوچە زەلکاوییەکان، بە زیادکردنی بەشداریکردنیان لە پرۆسەکانی بڕیاردان و هاندانیان بۆ بوون بە هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە ناوچە زەلکاوەکان.

 

هەروەها پڕۆژەکە ئاسایشی ئاوی ناوخۆیی زیاد دەکات بە نۆژەنکردنەوەی سیستەمی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو، بە سوود وەرگرتن لە یەکەکانی وزەی خۆر و ئەنجامدانی شیکارییەکی گشتگیر بۆ چارەسەرە ئەگەرییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی ناو زەلکاوەکان.

 

لەگەڵ ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا وەک هۆکارێکی فشار کاردەکات، خێراکردنی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی زەلکاوەکان، پڕۆژەکە هەڵسەنگاندنێکی گرنگی ئیکۆسیستەمەکان ئەنجام دەدات بۆ پێشکەشکردنی یەکەم شیکاری زانستی بۆ دۆخی ئیکۆسیستەمەکان لە زەلکاوەکان.

 

پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری و پێشکەشکردنی سیناریۆی خۆشگوزەرانی مرۆڤ و ئیکۆلۆژی داهاتوو، بۆ گونجاندنی سیاسەتی پاراستن و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن بەکاردەهێندرێن.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پڕۆژەکە بەڕێوەبردنی ناوخۆیی دادەمەزرێنێت بۆ دووبارە زیادکردنەوەی هەژماری کۆگای ماسییە ڕەسەنەکان، باشترکردنی ڕێساکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی ڕاوکردن و ماسیگرتنی بەردەوام و توندکردن و  جێبەجێکردنی ئەو ڕێسایانە بە شێوەیەکی هەستیاری ڕەگەزی و کولتووری، لەگەڵ هەڵمەتەکانی هۆشیاری بۆ زیادکردنی خاوەندارێتی خەڵکی ناوخۆیی لەسەر پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو زیادی کرد.