پیشەسازی قاوە لە جیهان لە مەترسیدایە

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانە ژینگەییەکان مەترسی لەسەر پیشەسازی قاوە لە جیهان درووستکردووە، نزیکەی نیوەی زەوییەکانی قاوە لە جیهان تا ساڵی ٢٠٥٠ نەگونجاو دەبن بۆ گەشەکردنی قاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەم مانگەدا لە گۆڤاری PLOS Climate بڵاوکراوەتەوە، پیشەسازی جیهانی قاوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە کاریگەری لەسەر دەبێت، ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین ڕێژەی قاوە بەرهەمدەهێنن کاریگەری نەرێنیان لەسەر دەبێت، ١٢  گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی قاوە لە جیهاندا لە ماوەی ٤٠ ساڵدا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایهات.

 

گۆڕانە ژینگەییەکان کاریگەری لەسەر ناوچە گەرمەکانی جیهان هەیە لە سەرانسەری جیهانی چاندنی قاوە، لەگەڵ پێشبینییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە نیشانی دەدەن بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما لە ناوچە گەرمەکاندا کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی قاوە هەیە.

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بە ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکەی ساڵی ٢٠١٤ داوە کە هۆشدارییەکی ترسناک و پەیوەندیدارە بە کۆمەڵگەی جیهانی قاوە داوە، کە ئەوەی خستوەتەڕوو ڕەنگە نزیکەی نیوەی زەوییە قاوەییەکانی جیهان تا ساڵی ٢٠٥٠ نەگونجاو بن بۆ گەشەکردنی قاوە.

 

لە دوای ساڵی ٢٠١٠ ەوە ڕووداوە ژینگەییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زیادیکردووە و بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر بەرهەمهێنانی قاوە هەیە، جگە لەوەش لە نیوەی یەکەمی ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠٢٠ ناوچەکان زیاتر ڕووبەڕووی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبوون و لە وەرزی گوڵکردن و گەشەکردن سارد بوون، بەڵام کەشوهەوای ئێستا بە بارودۆخی زۆر گەرم لە هەموو ناوچەیەکدا تایبەتمەندە ئەمەش مەترسی بۆ سەر پیشەسازی قاوە لە سەرانسەری جیهان درووستکردووە.