یونیسێف: تەقینەوە بە ڕێژەی ٪٤٩.٨ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان

یونیسێف ڕایگەیاند، ٪٤٩.٨ی گیان لەدەستدان و برینداربوونی منداڵان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ بەهۆی تەقینەوە بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، لە بەیاننامەیەکی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان 'یونیسێف' ئاماژەی بەوە کردووە کە بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی کە مەبەستی شەڕ و جەنگ لە ناوچەکاندا بەکاردەهێندرێت، بووەتە هۆیەکی باو کە ٤٧ هەزار و ٥٠٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە یان بوونەتە قوربانی لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ بەشێکیشیان بریندار بوون.

 

لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، لەم ماوەیەدا تەقینەوە دوو ئەوەندەی چەکی ئاگرین یان گولە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.