دەسەڵاتدارانی ئێران هەر ٥ کاتژمێر جارێک کەسێک لە سێدارە دەدەن

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ئێران پشتڕاستی کردەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتایی مانگی نیساندا، دەسەڵاتدارانی ئێران ٦٣ کەسیان لە زیندانەکاندا لە سێدارە داوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەرچەندە سزای لە سێدارەدان توندترین سزایە کە بەسەر دەستگیرکراوەکاندا سەپێنراوە، بەڵام ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە لە سێدارەدانی هاوڵاتیان.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو لە ئێران، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی ئێران ٣٦ کەسیان لە زیندانەکاندا  لە سێدارە داوە، بە تێکڕای هەر ٥کاتژمێر جارێک کەسێک لەسێدارە دراوە.

 

ڕێکخراوەکە داوای لە وڵاتان و ڕێکخراوەکانی پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ کردووە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ کۆتایی هێنان بە لەسێدارەدان لە زیندانەکانی ئێراندا.

 

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، بێدەنگی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون دەبنە هۆی ئۆپەراسیۆنی زیاتری لەو جۆرە، لە ناو ئەوانەی لە سێدارە دراون بەلایەنی کەمەوە ١٦  هاوڵاتی بەلوچ و ٦ کەس خەڵکی ئەفغانستانن و سێ ژن هەبوون.