ڕەمزیە بیرسین: زیندان پڕە لەو کەسانەی داوای ئاشتی دەکەن

ڕەمزیە بیرسین، کە تێکۆشانی دەکرد بۆ چارەسەرێکی دیموکراتیک و ئاشتییانە بۆ کێشەی کورد، لەبەر ئەوەی لە ماڵەکەیدا شەڕواڵ بیندرا وەک بەڵگەی تاوان داندراو سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ دەرکرا، وتی: زیندان پڕە لەو کەسانەی داوای ئاشتی دەکەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

موش-ڕەمزیە بیرسین، کە لە ناوچەی گیمگیم لە مووش دەژی، لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ دەستبەسەرکراو دوای ساڵێک لە زیندانیکردن ئازادکرا، بە  ٨ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزادرا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی." ڕەمزیە بیرسین کە لە ساڵی ٢٠١٧ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ دوای ٦ ساڵ لە زیندانی جۆری ئی موش ئازادکرا، وتی: دڕندەیی لە هەموو ناوچەکان و لەسەر هەمووان ئەنجام دراوە.

 

"داواکارییەکانمان بۆ ئاشتی هەرگیز وەڵام نەدراوەتەوە"

ڕەمزیە بیرسین ئاماژەی بەوەکرد، گەلی کورد چەندین ساڵە خەبات بۆ ناسنامە و زمان و کولتوور دەکات و وتی: ئێمە خەباتمان کردووە و کارمان بۆ ئەوە کردووە. بەڵام حکومەت هەمیشە کوێر و کەڕ بووە بۆ کولتوور و داواکارییەکانی ئاشتی، ئەوان وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەیان بۆ ئاشتی بە جەنگ و زیندانەکان دایەوە.

 

بەهۆی داواکردنی ئاشتییەوە سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی درام

ڕەمزیە بیرسین ڕایگەیاند لە ڤارتۆ دەنگی داوە بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان و تیشکی خستە سەر سزاکە و وتی: بەڵام ئەم دەنگدانە بۆ ئاشتی بە سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ من گەڕایەوە، ئەو شەڕواڵەی کە لە ماڵەکەمدا دۆزراوەتەوە وەک بەڵگە لە دادگاییکردنەکەدا نیشاندراوە، هێرشیان کردە سەر ماڵەکەم و هیچ شتێک نەما بۆ گەڕان.

 

ڕەمزیە بیرسین ئاماژەی بەوەکرد لە زیندان لەگەڵ هەردوو زیندانیکراوی نەخۆش بەسرا ئەرۆڵ وموهلیسە کاراگوزەل بووەو دوای چەند کاتژمێرێک چارەسەری بەپەلەیان پێدرا بەهۆی نەخۆشییەکەیانەوە، ڕەمزیە بیرسین وتی: زیندانییەکان زۆر ئازار دەچێژن. لەو کاتەدا دایکە موهلیسە لە ژوورەکەی ئێمە بوو. لە بیرم دێت کاتێک دایکە موهلیسە جارێک نەخۆش کەوت، هەرچەندە ئێمە تەلەفۆنمان بۆ پاسەوانەکان کرد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە، دوای چەند کاتژمێرێک هاتن، دەستم لەوێ شکا و کاتێک کەس نەهات، هەرچەندە دەنگی ئاگادارکەرەوەمان لێدا، هاوڕێکانم دەستیان کرد بە لێدانی مێز و کورسی و دەرگا و پەنجەرە. کاتێک گەیشتنە نەخۆشخانە، یەکەم جار داواکارییەکەیان بۆ نووسیم. لە زینداندا مردن نییە کۆمەڵکوژی هەیە.

 

"هەموو مافەکان پێشێل کراون"

ڕەمزیە بیرسین باسی لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد لە ماوەی ٦ ساڵی زیندانیدا و وتی: کوڕەکەی بەسرا ئەرۆل لە  پرسوس کوژرا، بەڵام لە ئەنجامدا بە تاوانبار داندراو ڕەوانەی زیندان کرا، هەموو مافەکانی زیندانییەکان پێشێل کرا، هەموو بەیانییەک بە دەنگی گەڕان و دەرگاکان لەخەو هەڵدەستاین و بە دەنگی دەرگاکان دەخەوتین، لە سەرژمێرییەکەدا، هەڵوێستی "ئامادەبە" بەسەر ئێمەدا سەپێندرا. کاتێک ئێمە ڕەتمان کردەوە، ئەوان بە شێوەیەکی زارەکی و جەستەیی هێرشیان دەکردە سەرمان، هەروەها، هەندێک لەو پێشێلکارییانە خۆراک و جلوبەرگ و کتێبەکانن کە پێشکەش نەکراون.

 

"زیندانەکان پڕن لەو کەسانەی کە ئاشتیان دەوێت"

ڕەمزی بیرسین ئاماژەی بەوەکرد زیندان پڕە لەو کەسانەی کە ئاشتییان دەوێت و گەلی کورد بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە چەوسێندراونەتەوە و وتی: سەرەڕای هەموو شتێک، خەبات بەردەوام دەبێت، من شایەتی هەموو ئەو شتانە بووم کە لە ١٩٨٠ و ١٩٩٠ ەکانەوە ئەنجام دراون. دایکانی ئاشتی، دایکانی وەک من کە شایەتی ئەمانە دەدەن و خەبات دەکەن، لە زیندانن، من کوردم، سەرەڕای هەموو شتێک، بەردەوام دەبم لە خەبات بۆ شەرەف و شانازی خۆم، نە بوونی ئێمە، نە زمانمان، نە کولتوورەکەمان نابێت بشاردرێتەوە. هێشتا هاوڕێمان لە زیندانەکاندا هەن، دەبێت بەرگری لە خۆمان و ئەوان بکەین، دەستبەرداری خاک و ئیرادەی خۆمان نین بۆ ئاشتی لە دژی دابەشبوون.