زەلال بیلگین سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

دادگای دەوڵەتی تورک، سزای هەشت ساڵ و پێنج مانگ زیندانی بە سەر پزیشک و ژنە چالاکوانی تەژەئا زەلال بیلگیندا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پاش ئەوەیی داواکاری گشتیی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن” داوای کردبوو سزایی زەلال بیلگین بدرێت، ئەمڕۆ دادگایی سزای قورسی چواری ئامەد، لە دانیشتنێکدا سزای هەشت ساڵ و پێنج مانگی بۆ زەلال بیلگین بڕییەوە.

 

دادگا بەبێ ئامادەیی خۆی لە دانیشتنەکە ئەم بڕیارەی بەسەردا سەپاندووە و زەلال بیلگین، پزیشک، ژنە چالاکوانی تەژەئا و پارێزەرەکەی هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە و بە تۆمەتی ناڕەوای دادەنێن.