ڕۆژانە لە باشوری کوردستان ٥٢٤ کەس توشی شێرپەنجە دەبن
اپۆرتی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەکە گەلاوێژ عوبێد عوسمانەوە خوێندراوە تێیدا هاتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە شاری هەولێر سێ هەزار و ٥٠ کەس و لە سلێمانی و هەڵەبجەش دوو هەزار و ٥٠٠ کەس و لە پارێزگای دهۆکیش ٧٠٠ کەس تۆمار کراوە.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر ١١ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای "هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان" دەدرێت، لە بەشێكی کۆبوونەوەکەدا باس لە زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە و ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان کرا.
ڕ
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ئەم ئامارە مانگانە ٥٢٤ کەس تووشی شێرپەنجە دەبن، وتیشی ژمارەی دانیشتوان نزیکەی شەش ملیۆن کەسە، بەپێی ڕاپۆرتەکە ژمارەی توشبوون بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان ڕێژەیەکی بەرزە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوەی زیاتردایە، بەپێی ئاماری کۆکراوەش ٪٩٠ی توشبووی هەرێمی کوردستانە و لە ٪١٠ توشبووی شارەکانی خوارووی عێراقن.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی تەندروستی وەرگیراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ – ٢٠١٩، ١٠٠ لە هەر هەزار کەسێکدا لە هەولێر و دهۆک لە ٧٣ کەسەوە توشوون بەرز بووەتوە بۆ ١٧٣، زۆرترین توشبووش پیاوانن بە شێرپەنجەی سییەکان لە ئاستی دووەمیشدا ژنان بە شێرپەنجەی مەمک.
هۆکارەکانی زیادبوونی توشبوونیش بۆ دواکەوتنی پشکینی نەخۆشەکان و کەمتەرخەمی حکومەت دەگەڕێننەوە، بۆ چارەسەریش هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیی لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە پێشنیارکرا، لەگەڵ ئەوەدا وەبەرهێنان بکرێت لە خزمەتگوزاری پزیشکی و تاقیگەی پێشکەوتوو و دڵنیایی تەندروستی بدرێتە توشبووانی شێرپەنجە بۆ وەرگرتنی چارەسەرەکان، هەروەها سەنتەرێکی توێژینەوە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە بونیاد بنرێت.
ت.پ