ڕژاک: ئەم سەدەیە سەدەی ئازادی ژنە
لە ئاهەنگی هونەری بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان هەر یەک لە ڕژاک و تەڤگەری ئازادی بەیاننامەی خۆیان ئاڕاستەی ژنان و ڕایگشتی کرد، داوای ئازادی ژن و پاڵپشتی ژنانیان کرد.
لە ئاهەنگی هونەری بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان هەر یەک لە ڕژاک و تەڤگەری ئازادی بەیاننامەی خۆیان ئاڕاستەی ژنان و ڕایگشتی کرد، داوای ئازادی ژن و پاڵپشتی ژنانیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاهەنگەدا ژینۆ ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەی ڕژاکی خوێندەوە.
ڕژاک ڕایگەیاند، سەدەی 21 سەدەی تیکۆشان و خۆراگری ژنانە، هەرچەندە دەسەڵات و سیستمی سەرمایەداری هەوڵی سەرکوتکردنی ژنان دەدات، بەڵام ژنان بەگروتینێکی زۆرەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئیتر هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ببێتە کۆسپ لەبەردەم تیکۆشانی ژنان.
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، تیکۆشانی ژنانی کورد لە تەواوی جیهاندا بووەتە پێشەنگی تیکۆشان بۆ ئازادی، داواش دەکات هەموو ژنان هەنگاو بنێن بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسانی رەگەزی، تا خێزان و کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بێت.
دواتر لەلایەن شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی لقی سلێمانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان وتار پێشکەشکرا و ئاماژەیان بەوەدا، دەبێت ژنانی کورد سەرجەمیان بە یەکگرتووی دژی کوشتن و توندوتیژییەکان بۆ سەر ژنان بوەستەوە، هەروەها ژنان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بێدەنگ بوون و بێ هەڵوێستیان بەرپرسیارن لەو دۆخەی ئیستای ژنانی تێدایە و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەکرێت.
ت.پ