ڕژاک: ڕێبەر ئۆجالان ئافرێنەری ئیرادەی خۆبوونی ژن و فەلسەفەی ژن، ژیان ئازادییە

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ساڵیادی پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: ، ڕێبەر ئۆجالان ئافرێنەری ئیرادەی خۆبوونی ژن و فەلسەفەی ژن، ژیان ئازادی و هەموو وزەو و جوانییە جوانەکانە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" لە ساڵیادی پیلانگێری ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا تەڤگەری ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، کە ئافرێنەری سەرەکی  ئیرادەی  ئازادیی ژنە، لە گەشە و برەودا بوو، پەیتا پەیتا کەسانی ئازادیخواز لەژێر کاریگەری ئەو بیر و فەلسەفەیەی تەڤگەرو ڕێبەرەکەیدا هۆشیار دەبوونەوە و درکیان بە داگیرکاری خاک و زمان و هەبوونی خۆیان دەکرد، دەهاتنە ناو کۆڕی تێکۆشان و لەبەرامبەر ستەمی  ڕەگداهێشتووی دژمنانی دۆزەکەمان دەوەستانەوە، بۆیە لەو کاتەدا دژمنانی گەلەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێز و کاپیتالیست کەوتنە هەوڵی داڕشتنی پیلانی هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر بۆ لێدان و پێشگرتن لە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی ئەو مۆدێلی سیستەمی بەڕێوەبەرییەی کە لەچوارچێوەی ئەو تەڤگەرەدا جێ دەگرێت.

 

"دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بەئامانجگرتنی هەموو گەلی کورد بوو"

خواستی داگیرکەران و هاوکارەکانیان بۆ لێدان  لە گەلی کورد و پێشکەوتنی دۆزەکەی لە دەستگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا یەکی گرتەوە، واتە ئامانجی ئەوان لە دەستگیردنی ئەودا لێدان و بەئامانجگرتنی هەموو گەلی کوردی ئازادیخوازبوو، بڕیاری دەستگیرکردنی تەنیا ئەو تیایدا ئامانج نەبوو، بەڵکو بەشێکی پەیوەستە بەو هۆکارانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان، بەشێکیشی بەحسابی خۆیان لەتکردن و پەرتەوازەکردنی ئەو ڕەوتە شۆڕشگێڕییەی بە ساڵان ئەو ڕەنجی بۆ بونیادنان و بەرەوپێشبردنی داوە، دواجار  پیلانگێڕی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا جێ بەجێ کرا و ڕێبەر ئۆجالان لە پلانێکی هاوبەشدا دەستگیرکرا، دەستگیرکردنی ڕێبەرێک کە بە هەموو  پێودانگەکان ڕێبەرێتی پارت و گەلێکی تێپەڕاندووە،  سەرەڕای بوونی بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی بەشدار، بەڵام ئەکرا لە لایەن  دەوڵەتانێک کە هەمیشە قالی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، پێش لە ئەنجامدانی بگیرێت، لەو کاتەوە تا ئێستا هەم لەسەر ئاستی کوردستان هەمیش لە سەر ئاستی جیهان بە هەزاران چالاکی و هەڵوێستی جیاجیا نیشاندراون و  سەر  لە سەدان دەزگا و دامەزراوەی نێودەوڵەتی دراوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان.

"ملیۆنان کەس لە نەتەوەی جیاواز داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن"

لە بەیاننامەکەد ئەوەشڕاگەیەندراوە، ساڵانە لە یادی ئەو پیلانگێڕییەدا ملیۆنان کەس لە نەتەوەی جیاواز داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن و لە دژی وڵاتەکانیشیان کە بەشداری ئەو پیلانگێڕییە بوون هەڵوێست نیشان دەدەن، ڕێبەر ئۆجالان بە بیر و فەلسەفەکەی بۆتە هەوێن و ڕۆشنایی  بیر بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگەکانی ئەو وڵاتانە، بۆ ئەمساڵیش هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان لە  زۆربەی وڵاتان بە بەشداری سەدان لەوکەسانەی بیریان بە بیری ئازادیی ئەو ڕۆشن بووەتەوە بەڕێوە دەچێت لە باکووری کوردستان چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودا بە پێشەنگایەتی ژنان و پەرلەمانتارەکانی  پارتی دەم لە زۆربەی شارەکان  بەڕێوە دەچن و بێ گوێدانە هیچ ئاستەنگی و هەلوێستێکی دوژمنکارانەی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە، بانگی سەفەربەری و بەشداری لەو ڕێپێوانەدەکەن کە مەبەست لێی شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئۆجالانە، لە باشووری کوردستانیش چالاکی و هەڵوێستی ناڕەزایی لە دژی درێژەدان بە سیستمی ئیمڕالی و هەوڵ بۆ گەیشتن بە قۆناغی ئازادی ڕێبەرەکەمان بەرفراوانتر بکرێ و بگاتە ئاستێکی باڵاتر.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەی ڕژاک-دا هاتووە: ئازادی فیزیکی بۆ ئەو ڕێبەرەی کە خۆڕاگری زیندانییەکەی ٢٤ ساڵی تەواوکرد و پێدەنێتە ٢٥ ساڵی خۆیەوە، ڕێبەرێک کە ئافرێنەری ئیرادەی خۆبوونی ژن و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی و هەموو وزەو و جوانییە جوانەکانە.