بەرزی بەکارهێنانی گالاکتگۆگ لە نێوان دایکانی شیردەر لە ئەمریکا

لە توێژینەوەیەکی گۆڤاری ئەکادیمیای خۆراک باس لە بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی گالاکتگۆگ دەکات لەنێو دایکانی شیردەر لە ئەمریکا و کاریگەرییە هەستپێکراوەکانیان لەسەر بەرهەمهێنانی شیر، گالاکتگۆگەکان ئەو ماددانەن کە بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی شیر بەکاردەهێنرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاسپاردەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان، پێویستە کۆرپە بۆ ماوەی شەش مانگی یەکەمی تەمەنی تەنها شیری دایکی پێبدرێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی شیرپێدان بۆ ماوەی ٢٤ مانگ یان زیاتر.

 

بەڵام تەنها ٪٢٦ی کۆرپەی ئەمریکی لە تەمەنی شەش مانگیدا بە تایبەتی شیری دایک دەخۆن، لەگەڵ ٪٣٥ لە تەمەنی ١٢ مانگیدا شیری دایک دەخۆن بەڵام لەگەڵیدا شیری دیکەش دەخۆن.

 

بەرهەمهێنانی شیری دایک بەشێوەیەکی ناڕێک باوترین هۆکارە بۆ وەستاندنی شیرپێدان لە ئەمریکا، هەروەها دەکرێت بەرهەمهێنانی شیری مرۆڤ بەهۆی هەندێک هۆکارەوە تێکبچێت، لەوانە قەڵەوی، نەخۆشی شەکرە، بۆماوەیی، نەشتەرگەری پێشوەختەی مەمک و بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.

 

گالاکتگۆگەکان ئەو ماددانەن کە زۆرجار لەلایەن دایکانەوە بەکاردەهێنرێن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی شیر، ئەم ماددانە بریتین لە ماددە خۆراکیەکان و خواردنەوەکان و تەواوکەرە گیاییەکان و دەرمانەکان، بەڵام بەهۆی کەمی زانیاری لەسەر سەلامەتی و کاریگەرییەکانی دەرمانەکان، ئەکادیمی پزیشکی شیرپێدان پێشنیاری بەکارهێنانی گالاکتگۆگەکان ناکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی شیر.

 

ڕاپرسییەکی ئۆنلاین لە نێوان کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ و شوباتی ٢٠٢١ ئەنجامدرا لەسەر کۆی گشتی ١٢٩٤ ژنی پێگەیشتوو کە شیریان بە منداڵێکی تاقانە دەدا و لە ئەمریکا نیشتەجێ بوون لە ڕاپرسییەکەوە داوا لە بەشداربووانی توێژینەوەکە کرا کە تەنها ئەزموونی شیرپێدانی ئێستا پێشکەش بکەن، زانیارییان لەسەر وەرگرتنی خۆراک یان خواردنەوەکانیان، تێکەڵەیەک لە بەرهەمە گیاییەکان، هەر بەرهەمێکی گیایی بە جیا، یان هەر دەرمانێکیان دا.

 

هەروەها ڕاپرسییەکە پرسیاری لەخۆگرتبوو بۆ دیاریکردنی وەرگرتنی ١٨ جۆری خۆراک یان خواردنەوە، دە تەواوکەری گیایی، دوو دەرمان و گالاکتگۆگی دیکە، وەڵامی بەشداربووانی ڕاپرسیارەکە بۆ دیاریکردنی کاریگەرییەکانی دەرمانەکە بوو لەسەر شیرپێدانی دایکان.

 

نزیکەی ٪٨٢ی بەشداربووان سپی پێستی نا ئیسپانین و تێکڕای تەمەنی دایکان ٣١ ساڵ بووە، زۆربەی کۆرپەکان تەمەنیان لە ١٢ مانگ کەمتر بووە، تەنها ٪١٥ی بەشداربووانەوە ئاماژە بەوەدراوە کە بەرهەمهێنانی شیریان هست پێکردووە بەهۆی دەرمانەکەوە، شیرپێدانی یەکەمجار لەلایەن ٪٤٧ی بەشداربووانەوە خراوەتەڕوو.

 

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی گالاکتگۆگ، نزیکەی ٪٥٨ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە هەر جۆرە گالاکتگۆگێکیان بەکارهێناوە، ٪٥٥ ڕایانگەیاندووە کە هەر جۆرە خۆراک و خواردنەوەیەکیان بەکارهێناوە، ٪٢٨ ڕایانگەیاندووە کە هەر بەرهەمێکی گیایی بەکارهێناوە و ٪١.٤ ڕایانگەیاندووە کە هەر جۆرە دەرمانێکیان بەکارهێناوە.

 

سەبارەت بە بەکارهێنانی تایبەتی گالاکتگۆگ، کەمتر لە ٪٥ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە شەراب، بیرەی بێ کحولی، ڕەشکە، مۆرینگا دەرمانی گیایی و مادەکانی دیکەیان بەکارهێناوە.

 

توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کە ڕێژەیەکی بەرزی بەکارهێنانی گالاکتگۆگ هستپێکراوە لەنێو ئەو دایکانەدا کە شیری خۆیان دەدەن لە ئەمریکا بە تایبەتی ئەو دایکانەی کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی شیریان وەک پێویست نەبووە.