گەل چاوەڕێی هاوکارییە، دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە لە داگیرکاری

فریاز بەرکەل، هاوسەرۆکی کۆمیتەی دراوی هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەکرد، کە هەزاران کەس لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- دەوڵەتی تورک کە بە ڕوونی دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، لە هێرش و سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد نەوەستاوە، ئەو بوومەلەرزەیە کە لە ٦ی شوبات لە ناوەندی مەرەش ڕوویدا و بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی بە ئاشکرا خستە بەرچاو، سەدان هەزار زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە پێویستیان بە یارمەتییە و هێشتاش تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لەژێر داروپەردوودان و دەوڵەتی تورک تەنها هاوکاریەکان کە بە پشتیوانی خەڵک ئامادەکراون قەدەغە ناکات بەلکو بەردەوامە لە هێرشەکانی ڕۆژانەی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

فریاز بەرکەل، هاوسەرۆکی کۆمیتەی دراوی هەرێمی فورات، سیاسەتی بکوژانەی دەوڵەتی هەڵسەنگاند و وتی: دەوڵەتی تورک لەو دۆخە کارەساتبارەدا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئێمە بەرگەی هەموو جۆرە هێرشێک دەگرین.

 

"ڕق و کینە و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لەو پرۆسەیەدا نەوەستا"

لە سەرەتای قسەکانیدا، فریاز بەرکەل سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە لە بوومەلەرزەی مەرەش و هاتای گیانیان لەدەستداوە، وتی: "ئەگەر کەسێک هێرشەکانی ئەمڕۆ هەلبسەنگێنێت، دەبینین کە ئاستی هێرشەکان توندتر و بەرفراوانتر بووە، بە تایبەتی دەتوانین سەرنج ڕاکێشین بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە پڕۆسەی بوومەلەرزەکەدا، لە ٦ی شوبات بوومەلەرزەیەکی گەورە لە باکووری کوردستان و تورکیا کاریگەری گەورەی لەسەر ژینگە هەبوو، کە دەیان وڵاتی عەرەبیمان بینیوە و لە هەموو جیهاندا خۆیان لە دەوروبەری تورکیا کۆ کردووەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی پیشکەش بکەن".

 

"هێرشەکان لە پیلانگێڕی و گۆشەگیری نەپچڕاون"

فریاز بەرکەل لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کاتی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وتی: "لە ناوەڕاستی ئەم کارەساتە و ژمارەی بێکۆتایی گیان لەدەستدان و بریندارەکان، دەوڵەتی تورک دەستی لە ڕق و کینە و سیاسەتەکانی لە دژی گەلی کورد بەرنەداوە، لە کاتێکدا کە هەموو جیهان سەرقالن بە بوومەلەرزەکە، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس هەرێمی فورات تۆپباران دەکات و هاوڵاتیان بە ئامانج دەگرێت، بۆ ئەوەی ناوچەکەی فراوانتر بکات و داگیرکاری خۆی زیاتر بکات و ئامانجی خۆی لە تێکشکاندنی شۆڕش و سیستمەکەمان بەدەست بهێنێت ئەو هێرشانە ئەنجام دەدرێن، ئێمەی گەلی کورد وەک یەک نین بۆیە دەتوانین لەکاتی بوومەلەرزەکە هێرشەکان شیبکەینەوە و ماناکەی بناسینەوە، تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ئەو هێرشانە بە پیلانگێڕی و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ ببەستێتەوە دەوڵەتی تورک بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی دا ڕاپەڕینی گەلی کورد لەناوببات و بمانگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی کۆیلایەتی بەڵام ئەمە پێچەوانە بوو و دەوڵەتی تورک نەیتوانی ڕاستی و بوونی کورد لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆدا لەناوببات".

 

"ئێمە بەرگەی هەموو شێوازەکانی هێرشەکان دەگرین"

فریاز بەرکەل، هاوسەرۆکی دەستەی دراو بەم وشانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "ئێمە وەک گەلی کورد هێڵی ئازادی و هزری ڕێبەر ئاپۆمان لە تێکۆشانەکەماندا هەڵبژاردووە، لەبەرئەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک و یەکپارچەیی گەلان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەمیشە بووەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، دەیانویست لە ڕێگەی جەبهەت ئەلنوسرە و چەتەکانی داعشەوە ناوچەکانی ئێمە داگیر بکەن و لەم دواییانەشدا بە ڕوخساری ڕاستی خۆیان لە عەفرین و سەرێکانی و گری سپی داگیرمان بکات،  لە لایەکی دیکەوە ئەو شەڕە تایبەتەی کە لە دژی گەنجان و ژنان و کۆمەڵگاکەمان بەکارهێنراوە بەشێکە لەو پلانانە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕاستی هەرێم و گەلی ئێمە بگۆڕێت کە بووەتە سیمبولی ئازادی و بەرخۆدان بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بەتایبەتی هێرشەکان لەم ئاستەدا بەزۆری لەدژی کۆبانێ بەکاردێن،  شاری کۆبانی کە لە هەموو جیهاندا پێناسە و مانای جیاوازی هەیە دەیەوێت پێناسەکەی بگۆڕێت، بەڵام ئێمە هەرگیز کۆبانێ لە مەیدانی بەرخۆدان جیاوازتر نابینین، بۆیە سیاسەتەکانی دەولەتی تورک کاریگەری لەسەرمان نییە".