ئێشکگری بۆ دادپەروەری لە ڕۆژی ٤٧٨ هەمیندایە

لە ڕۆژی ٦٧٨ یەمیندا، ئێشکگری بۆ دادپەروەری، کە لەلایەن ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشەری کوڕییەوە دەستی پێکردبوو، خانەوادەی شەنیاشار سەرنجەکانیان ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە کارمەندێکی پزیشکی پاش ئەوەی هێرشی دەکرێتە سەر بەڵام تاوانبارەکە ئازاد دەکرێت.

ڕەحا

ئامینە شەنیاشار لە ٩ی مارسی ساڵی ٢٠٢١ دەستی بە ئێشکگری کرد بۆ دادپەروەری، دوای ئەوەی کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی عادل و جەلال شانیاشار لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز جێگری ئاکەپەوە کوژران.

 

لە ١٤ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ فەریت شەنیاشاری کوڕی لەو کۆمەڵکوژییە ڕزگاری بوو، کە ماوەی ٤٧٨ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ئورفا ئێشکگری بۆ دادپەروەری دەکات.

 

فەریت شەنیاشار دوێنێ ئەو هێرشەی لەلایەن خانەوادەی نەخۆشێکەوە کرایە سەر کارمەندێکی پزیشکی و  پاشان ئازادکردنی هێرشبەرەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: " دوێنێ هەمووان شاهیدی ئەوە بوون کە یاسایەکی جیاواز لە ئورفا لە تورکیا جێبەجێ دەکرێت، لە داواکاری گشتی ئورفاوە بۆ وەزارەتی داد بۆ سەرۆک کۆمار، هەموو کەس ئەو ڕووداوە بە باشی دەزانێت کە بێ یاسایی و ستەمی هەیە، لە کاتێکدا دادوەری دەبێت بێلایەن بێت، بەڵام هەوڵدەدات تاوانەکەی دژ بە مرۆڤایەتی پەردەپۆش بکات ئێمە ئەم زوڵمە دەشکێنین، ئەوانەی ئەم یاسایە نابینن لەدەستی دەدەن بەڵام لە کۆتاییدا دادپەروەری زاڵ دەبێت. "