چوار مانگی خوێندن لە ئەفغانستان تەواودەبێت، بەڵام خوێندکاران بێ کتێب ماونەتەوە

لە  پایتەختی پارێزگای بادغیس لە باکوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان، نزیکەی چوار مانگ بەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا خوێندکارانی خوێندنگاکان کتێبی خوێندنیان وەرنەگرتووە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردوەتە سەر پرۆسەی خوێندن.

ناوەندی هەواڵ

لە ئەفغانستان پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی گشتی وەلانراوە، لەم چەند مانگەی داهاتوشدا بەشێکی زۆری خوێندکارانی کچ لە لایەن هێزەکانی تالیبانەوە لە خوێندن بێبەشکران.

 

قەڵای نو، شارۆچکەیەک لە پایتەختی پارێزگای بادغیس لە باکوری ڕۆژئاوای ئەفغانستان، بەشێک لە دانیشتوانەکەی دەڵێن نزیکەی چوار مانگ بەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا خوێندکارانی خوێندنگاکان کتێبی خوێندنیان وەرنەگرتووە.

 

لە یەکێک لە خوێندنگاکان پرسیار لە خوێندکارەکان کراوە دەربارەی پرۆسەی خوێندن لە ناوچەکەیاندا، و خوێندکارێکی پۆلی نۆیەم باس لەوە دەکات کە ٤ مانگ بەسەر دەستپێکی خوێندنیاندا تێپەڕیووە بەڵام تا ئێستا کتێبیان نیە، و وتی کە نەبوونی کتێبی خوێندن کێشەی زۆری بۆ منداڵانی قوتابخانەکە دروست کردووە، کە نەیانتوانیووە بە شێوەیەکی گونجاو وانەکانیان فێر ببن.

 

نەجیبوڵا، خوێندکارێکی دیکەی پۆلی ١٠ یە، ڕووبەڕووی کەمی کتێبی خوێندن بۆتەوە و باسی لەوە کردووە کە پێویستە حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا کتێبی خوێندن بگەیەنێتە خوێندنگەکان بەتایبەتی لە قەزاکان، هیواشی خواست کێشەکە لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە چارەسەر بکرێت.

 

نسار ئەحمەد ئەکبەری، مامۆستا لە بادغیس، کەمی کتێبی خوێندنی بە نیگەرانی ناوبرد هۆشداریشی دا کە دەبێتە هۆی کێشە بۆ قوتابیان و ئەو پێیوابوو حکومەت دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ هاندانی خێزانەکان و منداڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی خوێندن و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی گونجاو بۆیان.

 

هیچ گومانی تێدا نییە کە نەبوونی کتێبی خوێندن کاریگەری نەرێنی لەسەر سیستمی پەروەردەیی داناوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە زۆرێک لە خێزانەکان هیوایان لە دەست داوە ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خوێندکارەکان دەستپێشخەرییەکە لەدەست دەدەن و هەست بە ئاوارەیی دەکەن لە پەروەردە.