هاوسەرگیری بە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان زیاد دەکات

لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو ژنانەی هاوسەرگیری بە بەرامبەریان پێکراوە، ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەبنەوە و ناتوانن بە شێوەیەکی یاسایی داوای مافەکانیان بکەن.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەززە- لە کەرتی غەززە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە لە بەرامبەر شتێکدا هاوسەرگیرییان پێدەکرێت، لەو جۆرە هاوسەرگیرییەدا، ژنان مافی قسەکردنیان پێنادرێت، ژیانێک دەژین کە بە خواستی خۆیان نییە، دوو ژنی خەڵکی غەززە کە بەزۆر هاوسەرگیرییان پێکراوە دەربارەی ئەزموونی هاوسەرگیرییەکەیان قسەیان کردو، جولیا ئەلتالا، پاریزەر تیشکی خستەسەر مەترسییەکانی ئەو هاوسەرگیرییە.

 

"خێزانەکەم لە بەرامبەر توندوتیژی بێدەنگن"

هەرچەندە هاوسەرگیری بە بەرامبەر لە کۆمەڵگەدا زۆر باو بووە، بەڵام چەندین کێشە هەیە کە ژنان لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە تووشی دەبن، سیهام ئەحمەد، یەکێک لەو ژنانەی کە لە بەرامبەر شتێکدا هاوسەرگیری کردووە، وتی: بەهۆی توندوتیژی هاوژینەکەمەوە چەندین جار سەردانی خێزانەکەمم کردووە بەو هیوایەی خێزانەکەم یارمەتیم بدەن، بەڵام کاردانەوەکانیان تەنها بێدەنگییە و بەزۆر دەگەڕێندرێمەوە لای هاوژینەکەم، باوکم بێدەنگە سەبارەت بەو توندوتیژییەی کە ئەنجام دەدرێت، چونکە براکەم هاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی هاوژینەکەم کردووە و کاتێک مێردەکەم بەجێدەهێڵم، خوشکی هاوژینەکەم براکەم بەجێدەهێڵێت، مێردەکەم هەڕەشەم لێدەکات و دەڵێت ئەگەر نەگەڕێمەوە منداڵەکانم لە من جیا دەکاتەوە.

 

"سەرەڕای هەموو قوربانییەکانم، لە توندوتیژی ڕزگارم نەبوو"

نورا محەمەد ئاماژەی بەوەکرد ڕووبەڕووی توندوتیژی ئابووری بووەتەوە و هاوژینەکەی لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ژیانی بێبەش کردووە، وەک خواردن و خواردنەوە، کاتێک شتێکی دەوێت، ئەو دەڵێت کە تۆ بارودۆخی ئابووری من لەبەرچاو ناگریت، نورا ناتوانێت ماڵی هاوژینەکەی بەجێبهێڵێت و بچێت بۆ ماڵی باوکی بۆ ئەوەی زیان بە ژیانی براکەی نەگەیەنێت، کە لەگەڵ خوشکی هاوژینەکەی هاوسەرگیری کردووە، وتیشی: هەرگیز باوەڕم بەوە نەبووە کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی وەک هاوژینەکەمدا بکەم، سەرەڕای هەموو ئەو زەحمەتییانەی کە تووشی بووم، لە توندوتیژی زارەکی ڕزگارم نەبووە.

 

"هاوسەرگیری هۆکاری جیابوونەوەیە"

پارێزەر جولیا ئەلتالا وتی: ڕێژەی جیابوونەوە لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لەبەر زۆر هۆکار، وەک سەرنەکەوتنی ژنان لە هەڵبژاردنی هاوسەرەکانیان بەگوێرەی خۆیان یان هاوسەرگیری بە بەرامبەر، هاوسەرگیری بە بەرامبەر دەبێتە هۆی جیابوونەوە چونکە لە هەمان کاتدا هەردوو خێزانەکە بڵاوبوونەتەوە یان ژنان بە زۆر لێبوردەن بەرامبەر بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و بێدەنگ دەمێننەوە تەنها بۆ پاراستنی خێزانەکەیان، کاتێک هەردوولا دێنە دادگا بۆ تۆمارکردنی هاوسەرگیرییەکەیان، ئەوان ناڵێن کە ئەوە هاوسەرگیری بە بەرامبەرەو مارەیی ژنان زۆر کەمە.