خۆشحاڵی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی تیرۆریزمی سوپای پاسداران

شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئاهەنگیان گێڕا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناوهێنانی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاوە، خەڵکی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەستیان کرد بە ئاهەنگگێڕان و هەڵپەڕکێ.

 

خەڵکی لە شاری سەققز کە زێدی ژینا ئەمینیە، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و بە گڵۆپ و هۆڕین لێدانی بەردەوام لە سەرانسەری شاردا ئاهەنگیان گێڕا.

 

لە چەندین شاری دیکەی کوردستان، لەوانە مەهاباد و بۆکان، خەڵک ئاهەنگیان گێڕا و هەڵپەڕکێیان کرد.

 

ڕۆژی پێنجشەمە  پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ئەو بڕیارنامەیەی کە سوپای پاسدارانی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبردبوو، پەسەند کرد و ئەمەش تەنیا هاوتەریب لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتی و خەباتەکانی خەڵکی ئێران ڕوویدا.