بە ڕووداوێکی هاتووچۆ ژنێک گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوى کردەوە، بارهەڵگرێک کە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێک.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوى کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە ئاڕاستەی شارەدێى باوەنوور ڕۆیشتووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشاوە بە ڕاگری ڕێگاكەدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ڕووداوەکەوە ژنێک، کە لەدایکبووى ساڵى ١٩٨٩یە و دانیشتووى گەڕەکى شەهیدانە لە کەلار گیانى لەدەستداوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێکردووە.