سەدان درەختی میوە لە ڕەگەوە هەڵکەندران

لە گوندی خولەپور لە ناوچەی خیزان لە بەدلیس، کە قەدەغەی هاتوچۆی تێدا ڕاگەیەندرا، سەدان دار گوێز و میوە کە سەرچاوەی بژێوی ژیان بوون لە ڕەگەوە هەڵکەندراون.

بەدلیس

 

قەدەغەی هاتوچۆ لە ١٠ گوندی ناوچەی خیزان لە بەدلیسی باکووری کوردستان لە ٢ی تەمووز ڕاگەیەندرا و بۆ ماوەی  ٥ ڕۆژ بەردەوام بوو، لە کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا سەدان دار لە ڕەگەکانیانەوە هەڵکەندران.

 

سەدان داری میوە تاڵان کران

محەمەد ساکی ئالتون لە گوندی خولەپور ئاماژەی بەوەکرد، سەدان دار و درەختی میوە لەناوچوون لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا، بەهۆی ئەوەی دەیان ئامێری بیناسازی هێنراونەتە گوندەکە و وتی: دوای ئەوەی کە قەدەغەکردنەکە دەستی پێکرد، چوونە سەر ماڵی مامم، دواتر چوونە ناو کێڵگەکانمان، سەدان دار گوێز و سێو تاڵان کرا، لە ماوەی چەند چرکەیەکدا ٣٠ دۆنم زەوی لەناوچوون، پێویستە شاندێک بێت بۆ گوندەکە و لێکۆڵینەوە بکات، پێویستە جیهان ئەم سوکایەتی و دڕندەییە ببینێت، ژیانمان لەسەر ئەو درەختانە بوو، ئامانجیان زیان گەیاندنە بە ئێمە و سروشت.

 

 "لەژێر فشاردا ناچاری کۆچمان دەکەن"

محەمەد ساکی ئالتون ئاماژەی بەوەشکرد لەژێر ئەو فشارانەدا کۆچیان بەسەردا دەسەپێندرێت و وتی: ئێمە بژێوی ژیانمان لەو باخانەوە دابین دەکرد، درەختە تەمەن ٨٠ و ١٠٠  ساڵانەکەمان لە ڕەگەکانیانەوە لابران، ئەوان وایان کرد بۆ ئەوەی ڕێگا بۆ خۆیان بکەنەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، سکاڵا تۆمار دەکات.