نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ خەڵات کرا

دەزگای سینەما بۆ ئاشتی خەڵاتی "بەرگریکار لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ"ی بەخشییە نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەوین لە ئێران دەستبەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٩ی شوبات، دەزگای سینەما بۆ ئاشتی، خەڵاتی 'بەرگریکار لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ' پێشکەش بە نێرگس محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ کرد، خەڵاتەکە درایە ئەو چالاکوانە بەهۆی هەموو ئەو چالاکییانەی لە پێناو مافەکانی ژناندا ئەنجامی دەدات و هەوڵی داوە دیموکراسی لە ڕژێمی ئێراندا بەدەستبهێنێت

 

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوەوە، نێرگس محمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەوین دەستبەسەرە، بە بیانووی کارکردن لە ناو زینداندا ڕێگری لێدەکرێت پەیوەندی بە کەسەوە بکات، هەروەها بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی ئێران، ڕێگەی چاوپێکەوتنیشی نادرێت، تەنانەت ناتوانێت هیچ نوسراوێک ڕەوانەی دەرەوە بکات بەو بیانووەی نامەیەکی بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە.