کوردانی لەندەن جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شاری لەندەن، بە بەشداری کوردان و چەندین هونەرمەند سازکرا.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە شاری لەندەن، بە بەشداری سەدان کورد و ئازادییخواز بە ئاهەنگ، گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا.
لە ئاهەنگەکەدا چەندین سروودی کوردیی و شۆڕشگێڕیی پێشکەش کرا، هەروەها لەلایەن شانۆکار و هونەرمەندان شانۆگەرییەک پێشکەش کرا، پاشان لەلایەن مەروان شان هونه رمه ندێکی ناوچه ی وانی باکووری کوردستانەوە چەند گۆرانییەکی کوردی پێشکەش کرا.
هەر لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکانی گەورەترین ڕێکخراوی نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی کوردی لە سەرانسەری بەریتانیا وتاری پیرۆزبایی نەورۆزیان خوێندەوە، پاشان کاترین وێست پەرلەمانتاری کرێکاران بۆ وود گرین و هۆرنسی لە باکووری لەندەن وتەیەکی پێشکەش کرد و جەژنی نەورۆزی لە هەمووان و گەلی کورد پیرۆز کرد.
هەر لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و سەرۆک شارەوانی و چالاکوان بەشدارییان کرد و ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی بەتوانا بە گۆرانی و مۆسیقا و بەرهەمی فۆلکلۆریی و کوردەواریی و شۆڕشگێڕیی ئاهەنگەکەیان بەرز ڕاگرت.