لە ڕەحا بە هەزاران کەس چوونە مەیدانی پیرۆزکردنی نەورۆز

هەزاران کەس لە ڕەحا لە مەیدانی نەورۆز کۆبوونەوە، ساڵیحا ئایاتا، چالاکوانی تەژەئە کاردانەوەی بەرامبەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەربڕی و وتی: تێکۆشانی ژنان گۆشەگیری دەشکێنێت.

ڕەحا

 

ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "هەستە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" بەڕێوەدەچن و ئەمڕۆ لە ڕەحا بە بەشداریی هەزاران کەس بەردەوام بوو.

 

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، هەزاران هاوڵاتی بە جلی کوردی و ئاڵای سەوز و سوور و زەرد و منداڵەکانیانەوە ڕۆیشتن بۆ مەیدانی نەورۆز، بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژیان بەبێ سەرۆک" هاواریان دەکرد، وێنەی کەمال کورکوت کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٧ لەلایەن پۆلیسەوە شەهید کرا لەگەڵ پانکارتی "لەمێژوودا لە دژی ستەمی زوحاک خەون و خەیاڵەکانی ئازادیمان بە نەورۆز ڕازاندۆتەوە" بەرز کرانەوە.

 

"کات کاتی ئازادییە"

بەرنامەی نەورۆز بە خولەکێک ڕێزگرتن لەو کەسانەی لەپێناو تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا گیانیان له ده ستدا دەستیپیکرد، ئەحمەد تاش، وتەبێژی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، لە دەستپێکی وتارەکەیدا وتی: نەورۆز ئازادییە، ئەمە ڕێگای ئازادییە، ڕژێمە بکوژەکان چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە ڕێگاکانی سەرکوتکردن و نکۆڵیکردن و کۆمەڵکوژی، هەموو ئەو گەلانەی کە چەوسێندراونەتەوە، نوێنەرانی چین و کولتوور، ژنان کە پێشتر کۆمەڵکوژکراون، سووکایەتییان پێکراوە و چەوسێندراونەتەوە، هەموو تایەفەو خاوەنی کولتوورەکانی دیکە، نوێنەرانی چینی کرێکار و هەموو ئەوانەی لە سیسمەکە دوورخراونەتەوە، هەموویان لەوە ڕزگارکراون کە شوێنی خۆیان لە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراسیدا بگرنەوە، کاتی ئازادییە سڵاو لەو کەسانەی هێز دەدەنە ئەم پڕۆسەیە، بژی نەورۆز.

 

"تێکۆشانی ژنانی کورد گۆشەگیریی ئیمرالی دەشکێنێت"

سەما ئایشەئۆغڵو و بەکر کاراکەچەلی کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی ڕەعای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم"، سیبەپ سوتپاک و هەلیل یاشار،هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" دوای وتارەکە پێشوازییان لە خەڵکەکە کرد، ساڵیحا ئایتا، چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازادی بانگەوازی لە  گەل کرد و وتی: نەورۆزتان پیرۆز بێت، ڕەحا شاری نەورۆزە، پیرۆزبایی نەورۆز لە ئەمینە شەنیاشار دەکەین، بژی ئەو ژنانەی کە بەرخۆدان دەکەن، ژنان هەمیشە لە بەرامبەر زوڵم و ستەم بەرخۆدانیان کردووە، تێکۆشانی ژنانی کورد گۆشەگیری ئیمراڵی دەشکێنێت، هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆری ئێمەیە، زۆرێک لە هاوڕێکانمان لە زینداندان، لە هەمووان زیاتر پیرۆزبایی لەوان دەکەین، سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان، "ژن، ژیان، ئازادی".

 

ئاهەنگی نەورۆز بە گۆرانییەکانی هونەرمەند ئیمرا یازارو هەڵپەڕکێ بەردەوامە.