سەرەڕای فشارەکان ژنانی ڕاگەیاندنکاری سوەیدا بەردەوامن لە ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکاندا کردووە لە شاری سوەیدای سووریا پشتڕاستیان کردەوە کە هیچ بەربەستێک نییە ڕێگرییان لێ بکات لە گەیاندنی ڕاستی و دەنگی خەڵکی خۆپیشاندەر.

ڕوشێل جونیۆر

 

سوەیدا-خەڵکی شاری سوەیدای سووریا بەردەوامن لە خۆپیشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەسەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە بارودۆخی سەختی ئابووری و کۆمەڵایەتی، داوای دادپەروەر بۆ هاوڵاتیان دەکەن.

 

نور ناشت، ڕاگەیەندنکار، ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە شارەکە کاردەکات بۆ گواستنەوەی دەنگی خۆپیشاندەران بۆ هەموو جیهان، وتیشی: ئێمە وەک ژنانی ڕاگەیاندن لەم خۆپیشاندانانەدا هەوڵی دوو هێندە دەدەین بۆ گواستنەوەی دەنگی خەڵک بەتایبەتی ژنان کە ڕۆڵی سەرەکی لە بزووتنەوەکەدا دەگرنە ئەستۆ جا چالاکوانان بن یان مەدەنی بن یان ڕۆژنامەنووس، کە ڕەنگدانەوەی وێنەیەکی شارستانی ئەم بزووتنەوەیەیە و ڕوخسارێکی ئاشتیخوازانە نیشان دەدات، بەشدارییەکی گەورەی ژنان هەیە بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان لە دەوڵەتێکی مەدەنی و دادپەروەردا، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ژنان لە سوەیدا لە دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ئامادە نین.

 

سەرەڕای فشارەکان بەردەوامن

سەبارەت بە کێشە و بەربەستەکانی بەردەم کاری ژنانی ڕۆژنامەنووس لە شاری سوەیدا، نور ناشت وتی: ئێمە هەموو ڕۆژێک هەوڵێکی گەورە دەدەین بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان لە کاتی چاودێریکردن لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، بەڵام بەردەوام دەبین، هەوڵدەدەین وێنەکە بە شێوەیەکی دروست بگوازینەوە و ڕاستییەکان بە هەموو جیهان بگەیەنین.

 

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەنووس ئەریج موختار وتی: ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە فراوان بوون، لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکاندا کێشە هەبووە، لە وێنەکانمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو ناوم زڕێندراو لەلایەن سوپای ئەلیکترۆنی بەشار ئەسەدەوە لێدوانیان لەسەر دام، بەڵام هەرگیز گرنگیی بەوە نادەم، بەردەوام دەبم لە ئەرکەکەم.