خاڵەکانی پەپوولەی مۆنارک یارمەتی کۆچکردنی دەدەن

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، بۆ پەپوولەیەکی مۆنارک، تا خاڵی سپی زیاتری هەبێت، هەلی کۆچکردنی باشتر دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەرانی زانکۆی جۆرجیا لێکۆڵینەوەیان لەسەر نزیکەی ٤٠٠ باڵی پەپوولەی مۆنارک کردووە لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشتە بەناوبانگەکەیان لە باشووری کەنەدا و باکووری ئەمەریکاوە بۆ مەکسیک.

 

مۆنارکە سەرکەوتووەکان بە ڕێژەی ٣٪ کەمتر ڕەش و ٣٪ سپی زیاتریان لەسەر باڵەکانیان هەبوو، هێشتا ڕوون نییە ئەم خاڵانە چۆن یارمەتی دەدەن، بەڵام یەکێک لە بیردۆزەکان ئەوەیە کە لەوانەیە شێوازی لێشاوی هەوا لە دەوری باڵەکان بگۆڕن.

 

ئاندی دەیڤس، یاریدەدەری توێژەر لە قوتابخانەی ئۆدوم بۆ ژینگەناسی لە زانکۆی جۆرجیا وتی: ئێمە لە ڕاستیدا چووینە ناو ئەم بیرکردنەوەیەوە ئەو مۆنارکانەی کە باڵی تاریکتریان هەیە لە کۆچکردندا سەرکەوتووتر دەبن چونکە ڕووە تاریکەکان دەتوانن چوستی فڕین باشتر بکەن، بەڵام ئێمە پێچەوانەکەیمان دۆزییەوە.

 

لەبەر ئەوەی پەپوولەکانی مۆنارک ناتوانن لە زستانە ساردەکانی باکوور ڕزگاریان بێت، مەوداکانی کۆچ دەکەن تا ۳،۰۰۰ میل ( ٨٢٨،٤ کم) بۆ ئەوەی لە ناوەندی مەکسیک بحەوێنەوە.

 

کاتێک گەیشتن، لە بەرزاییەکی بەرز لە دارەکانی ئۆیامێل بەیەکەوە کۆدەبنەوە و زۆرجار بە تەواوی دارەکە دادەپۆشن، لە بەهاردا دەگەڕێنەوە بۆ باکوور و هێلکە لە ڕێگادا دادەنێن.

 

توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، لەوانەیە پەپوولە مۆنارکەکان گەشەیان کردبێت بۆ ئەوەی خاڵی سپی زیاتریان هەبێت، وەک ڕێگایەک بۆ وەرگرتنی وزەی خۆری زیاتر لە گەشتە درێژخایەنەکەیاندا، هەروەها ئەو بڕە وزەیەی بە درێژایی گەشتەکەیان وەریدەگرن زۆر زۆرە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە باڵەکانیان بە کراوەیی بڵاوبوونەتەوە.