بانگەوازی کۆنگرەی ستار دەربارەی گۆشەگیری
کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەچینە مەیدانەکان.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار، کە یەکێکە لە بزووتنەوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی جۆری F ی ئیمراڵی لە ژێر دۆخێکی سەختدا دەستگیرکراوە و زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەکی پێنەگەیشتووە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە گۆشەگیریی دەوڵەتی تورکیا لە ئیمراڵی دژی یاسای نێودەوڵەتییە، هەمیشە بە بیانوو"سزای دیسپلین" بەسەر ڕێبەری گەلی کورددا سەپێندراوە، لەم دواییەدا سزای شەش مانگ قەدەغەی کۆبوونەوە لەگەڵ خێزان و پارێزەران سەپێندراوە.
لە بەرامبەر گۆشەگیری لە مەیدانەکان بن
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و زیندانییەکان ناگرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی گۆشەگیری شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکەیە.
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی گەل بەردەوام دەبێت و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و CPT کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە دژی گۆشەگیری جێبەجێ بکەن.
لە کۆتاییدا کۆنگرەی ستار داوای لە هەموو ژنان و گەلان کرد کە بێنە مەیدان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.