ئیسرائیل ٩٠ ڕۆژە هێرش دەکاتە سەر غەززە

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززه ٩٠ ڕۆژە بەردەوامی هەیەو نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی لە غەززە دەڵێت: ئیسرائیل زیاتر لە ٤٥هەزار موشەکی بەکارهێناوە دژی غەززە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووەو بەردەوامە، تا ئێستا ٢٢ هەزارو ٣١٣ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوەو ٥٧ هەزارو ٢٩٦ 57کەسیش برینداربوون.، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٤٥ هەزار موشەک و بۆمبیان هەڵداوە لەکاتی شەڕی قڕکردنی گەورەی دژ بە کەرتی غەززە.

 

 لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی داگیرکەر بەئاگاییەوە هەموو ناوچەکانی نیشتەجێبوونی بۆردومان کردووە.

 

"ژمارەی ئەو تەقەمەنییانەی ئیسرائیل بەکاریان هێناوە 65 هەزار تۆنی تێپەڕاندووە"

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو تەقەمەنییانەی ئیسرائیل لە دژی غەززە بەکاریهێناوە لە ٦٥  هەزار تۆن تێپەڕیوە، ئەم بۆمبە بەهێزترە و گرنگترە لەو بۆمبە ناوەکییەی کە بەسەر شاری هیرۆشیمای ژاپۆندا فڕێدراوە، بەکارهێنانی ئەم بۆمبانە بە ئاشکرا پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی و کردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئیسرائیل لە هێرشە ٨٩ ڕۆژییەکەدا ٩ جۆر بۆمب و موشەکی بەکارهێناوە، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە هێرشەکە بوەستێنن.

 

ڕێکخراوی خاچی سووری فەڵەستین ڕایگەیاند، تانکەکانی ئیسرائیل ناوچەی دەوروبەری نەخۆشخانەی ئیمەلیان بۆردومان کردووە لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە،  نیگەرانی ئەوە هەیە کە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەکە دووبارە بکرێتەوە.

 

یونیسف هۆشداری لە برسێتی دەدات

کاترین ڕوسێڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری دیجیتاڵی تیشکی خستە سەر زیادبوونی مەترسی برسێتی ئاماژەی بەوەکرد، سەدان هەزار کەس بەمزووانە تووشی کەمی چارەسەر دەبن، کات بەسەرچووە، زۆربەی منداڵان لە ئێستادا ڕووبەڕووی هەژاری دەبنەوە. هەندێک منداڵ ڕووبەڕووی مەترسی گیان لەدەستدان دەبنەوە.