ئیسرائیل ٤٩٧ جار ئاگربەستی پێشێل کردو٣٤٢ فەڵەستینی کوژران
سەرەڕای ئاگربەست، ئیسرائیل ٤٩٧ جار ئاگربەستی پێشێل کردو سەدان فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند لەو کاتەوەی کە ئاگربەستی سوپای ئیسرائیل لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە،٤٩٧ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە، هەروەها ٣٤٢ فەلەستینی لە ئەنجامی ئەم پێشێلکارییانە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت، تەنها ڕۆژی ٢٢ی تشەرینی دووم ٢٧ هێرش لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، ٢٤ کەس کوژراون و ٨٧ کەسیش برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە تا ئێستا ٣٤٢ کەس کوژراون و ٨٧٥ کەسیش بریندارن و ٣٥ فەلەستینی دەستبەسەر کراون.
پێشێلکارییەکان بریتی بوون لە ١٤٢ تەقەکردنی ڕاستەوخۆ دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ماڵ و کەمپەکانی چادر، ٢١ هەوڵدان بۆ بەزاندنی ‘هێڵی زەرد’، ٢٢٨ هێرشی زەمینی و ئاسمانی، ڕووخاندنی ١٠٠ بینای مەدەنی بە تەقەمەنی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هێرشە دڕندانە پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەی جنێڤە.