ئیلهام ئەحمەد: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بەندە بە ئاگربەستەوە

ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، ئاگربەست بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێکککەوتنی ١٨ـی کانوونی دووەمە و دەشڵێت: بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ هەوڵدانمان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە ئاگربەست و جێبەجێکردنی ڕیککەوتن و چەند بابەتێکی دیکە هەڵسەنگاندی کرد.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە چالاکییە سەربازییەکان بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێکککەوتنی ١٨ـی کانوونی دووەمە.

 

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جووڵەیەکی گەورەی کۆچی بەکۆمەڵ لە زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکانەوە هەبووە و هەمووان چاوەڕێی گەڕانەوەن.

 

وتیشی: ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بەهۆی زستانی ساردەوە و پرۆسەی خوێندن وەستاوە، ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان، ئێمە هەوڵمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە، هەوڵی نیشتمانی و نێودەوڵەتی هەیە.