ئیلهام ئەحمەد داوای وریایی و پابەندبوون بە ئاگربەستەکە دەکات

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای لە خەڵکی کانتۆنی جزیرە کرد کە وریایییەکی ئەوتۆیان هەبێت، هەروەها هەموو هەواڵەکانی پەیوەست بە "کۆمەڵکوژییەکانی حەسەکە" بە تەواوی هەڵبەستراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی ڤیدیۆیی بێ بنەما بڵاودەکەنەوەو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کۆمەڵکوژیانە وێنا دەکەن کە لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراون، ئەمەش بە مەبەستی هاندانی فیتنەیی و هەڵگیرسانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی ترس و تیرۆر لە ناو خەلکی مەدەنییە.

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پەیامێکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین وریایییەکی ئەوتۆیان هەبێت، هەموو هەواڵەکانی پەیوەست بە 'کۆمەڵکوژییەکانی حەسەکە' بە تەواوی هەڵبەستراون و لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هێزانە هەوڵی پێشێلکردنی ئاگربەست و هاندانی گرژیی عەشایەری و دەستپێکردنەوەی هێرش بۆ سەر حەسەکە و کۆبانی دەدەن.

 

 لە کۆتاییدا وتی: پابەندبوونی خۆمان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتوویی هێزەکانمان دووپات دەکەینەوە.