ئیلهام ئەحمەد داوای دەستوەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت لە کۆبانێ پچڕاون و داوای دەستوەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت لە کۆبانێ پچڕاوە، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات دەستوەردان لەم دۆخەدا بکەن.
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، لە کۆبانێ خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت پچڕاوە، لە ئێستادا گەمارۆ بۆ سەر کۆبانێ هەیە و وتی: ئەم کارانەی چەتەکان تاوانی جەنگن، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەستوەردان بکەن.