ئیلهام محەمەد: دەوڵەتانی پیلانگێڕ نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان
ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدەی عەفرین-شەهبا، لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، وتی: گەلی کورد بە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان کرایە ئامانج و پیلانگێڕییەکە بە تێکۆشان پووچەڵ کراوەتەوە.
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرا، ئەم پلانە لەلایەن هەموو دەوڵەتانی نێودەوڵەتی و هێزە هەژموونییەکانەوە ئەنجام دراوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمڕالی بەندکراوە و لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددا بەردەوامە، ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە ساڵیادی پیلانگێڕییەکە دەربارەی ئامانجەکانی هێزەکانی پیلانگێڕی قسەی بۆ کردین.
"لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد دەکەنە ئامانج"
ئیلهام محەمەد ڕایگەیاند، دەیانەوێت گەلی کورد لە ڕێگەی پیلانگێڕییەوە لەناو ببەن وتی: ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دراوە نە یەکەم و نە کۆتایە، بەدرێژایی مێژوو هەمیشە پیلانگێڕی لە دژی گەلی کورد ئەنجام دراوە، پێش ئەوەی بیرو و تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆ هەبێت، ژمارەیەک شۆڕش و ڕاپەڕین لەلایەن سەرکردە کوردەکانەوە پەرەپێدران و بە پیلانگێڕی چەوسێندرانەوە و ئەو کەسانە لەناوچوون، پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد دەکاتە ئامانج هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هێزە هەژمۆنییەکان بەشداربوون لە پلانەکان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد، لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا، بڕیار درا کە گەلی کورد لەناوببرێن، بۆیە دەیانویست ڕاپەڕینەکان بچەوسێندرێنەوە، لەگەڵ سەرهەڵدانی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد جارێکی دیکە هەستایەوەو ئەو دۆزەی ویست هەبوو بۆ لەناوبردنی ژیاوەو بە جیهاندا بڵاوبووەوە.
"پیلانەکە پوچەڵ بووەوە"
ئیلهام محەمەد باسی لە بڵاوبوونەوەی پڕۆژە و بیری نەتەوەی دیموکراتیک کرد و وتی: داواکارییەکانی ئەو هێزانەی پیلانگێڕی کە دەیانویست پرسی کورد لەناو ببەن لە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆدا جێبەجێ نەکرا، بەڵکو بە پێچەوانەوە بینیمان کە ئەم کەیسە لە کوردستانەوە سەریهەڵدا و بووە جیهانی و لەنێو گەلاندا بڵاو بووەوە، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک بوو بە پڕۆژەیەکی مرۆیی و هەموو پێکهاتە عەرەبی و ئەرمەنی و چەرکەزییەکان بوونی خۆیان لەم سیستمەدا دۆزییەوە، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ داوای یەکسانی گەلان و نەتەوەیەکی دیموکراتیک دەکات، بۆیە هەموو مرۆڤ و ئایین و نەتەوەیەکی ستەملێکراو لەم بیرۆکەیەدا جێی خۆی گرتووە، ئەمەش گورزێکی گەورەی لە ئامانج و پلانەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکان دا و پیلانەکە تێکشکێندرا.
"سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە"
ئیلهام محەمەد تیشکی خستە سەر بڵاوبوونەوەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها هێرشەکانی بۆ لەناوبردنی ئەم سیستمە، وتی: بە سایەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، چروسکی ئازادی دەرکەوت و لەگەڵ سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و گەل بە هەموو پێکهاتەو ئایینەکانیانەوە ڕێکدەخەن، لە ڕێگەی هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خراپترکردنی گۆشەگیری لە زیندانی ئیمرالی بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ، مانای لەناوبردنی سیستمەکەیە، بەڵام ئەوان هەرگیز ئامانجەکانیان ناپێکن، چونکە گەل ئەم سیستمەیان جێبەجێ کردووە.
"دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین"
ئیلهام محەمەد داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی: ئەرکی سەرەکیمان بەتایبەتی ژنان جێبەجێکردنی بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە بە شێوەیەکی دروست و بونیادنانی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بیری ئازادی پێشکەش بە ژنان کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی ژنان بگەڕێنەوە سەر سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان، لە هەمان کاتدا، بیرە ئازادەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو جیهان دەناسێنین، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو تاکەکانی ئازادیخواز و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە پشتیوانی لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن و سەدەی ٢١ بکەنە سەدەی ئازادی بۆ هەموو گەلان.