ئاماری وردی نێودەوڵەتی دەربارەی قوربانیانی لوبنان خرایەڕوو

بۆردومانەکان بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە، بەو پێیەش ئاماری ورد لەسەر زیانەکان و قوربانییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نووسینگەی هەمەهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا حەوتەمی مانگی ئاداری ئەمساڵ، جگە لەوەش کوژرانی ٣٠٦ برینداری و ٨٢٠ کەسی بڵاوکردەوە، هەروەها ژمارەی ئاوارەکانیش گەیشتوەتە ٩٠ هەزار و ٨٥٩ کەس ٪٥٢ یان ژن بوون.

 

بەپێی ئامارەکان ژمارەی گیان لەدەستدانی مەدەنی گەیشتووەتە ٥١ کەس کە ٢٢ ژن و ٨ منداڵ و ٣ ڕۆژنامەنووس و ٧ کارمەندی تەندروستی تێدایە، ٧٢ خوێندنگەی حکومی و نا حکومی لە گوندەکانی زیانلێکەوتوودا بەشێوەیەکی گشتی تەواو داخران.

 

هەروەها زیانەکان ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیشی گرتەوە، بەو پێیەی ڕووبەری ئەو زەویانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە گەیشتە ٤٦٢ هێکتار، هەروەها ٩ دامەزراوەی ئاو لەناوچوون و کاریگەری لەسەر نزیکەی ١٠٠ هەزار دانیشتوو هەبووە، ٦ دامەزراوەی تەندروستی لە مەڕجەعون و بینت جبیل داخران، بەوهۆیەوە ٪٧٢ی جووتیاران سەرچاوەی بژێوی ژیانیان لەدەستدا، چونکە ٣٠٠ کێڵگە زیانیان بەرکەوتووە.