قوربانیانی کەرتی غەززە تا دێت زیاتر دەبێت

بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان بزوتنەوەی حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، چەندین خەڵک گیانیان لەدەستداوە، ڕێژەکەش تا دێت زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستیی غەزە و وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی کەرتی غەززە ئاماری کوژراوان و بریندارانیان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکان، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٢٩ هەزار و ٨٧٨ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٠ هەزار و ٢١٥ كەسیش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٦ كەس لە غەزە كوژراون و ١٧٢ـی دیكەش بریندار بوون.

 

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوكردەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.