ژنان ئیدانەی توندوتیژی سیاسی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن

لە تونس کاندیدە ژنەکان هەوڵدەدەن چالاکییەکانیان چڕتر بکەنەوە سەرەڕای نەبوونی بودجە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هەڵبژاردن کە ڕەنگە بتوانن سەرکەون بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان.

زهور مەشرەقی

 

تونس- دەسەڵاتی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن له تونس دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی دووهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند که له کۆتایی ئەم مانگه بۆ تەواوکردنی هەڵبژاردنی ئەندامانی پەڕلەمان بەڕێوەدەچێت.

 

دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە تونس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد بە بەشداریی ئەو کاندیدە ژنانەی کە دەرچوون بۆ خولی دووەم، لەو ماوەیەدا دووپاتیان کردەوە کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە خولی یەکەمدا تووشی توندوتیژی سیاسی بوون و قوربانی توندوتیژی دیجیتاڵی بوون بۆ ئەوەی هانیانبدەن پاشەکشەبکەن.

 

کاندیدە ژنەکان پابەندی خۆیان دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجانەی کە ڕێگریان لێدەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە پەرلەمان، بۆ ئەوەی دەنگی ژنان بتوانن یاسا دەربکەن کە پاڵپشتی دۆسیەکانیان بکات.

 

ڕێژەی کاندیدە ژنەکان بۆ خولی دووەم لە ٪١٣ زیاتر نەبووە، واتە تەنها ٣٤ ژنن، کە ئەمەش لە دیدی فێمینزم و چالاکوانەکانی ژنانەوە ڕێژەیەکی کەمە.

 

کۆمەڵەی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی ناڕەزایی خۆیان دەربڕیبوو لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی یاسادانان کە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، کە بووە هۆی دوورخستنەوەی ژنان و گەنجان لە ئەنجامی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان، کە مەرجی داناوە کە ڕێگری لە ژنان دەکرد کاری سیاسی جدی ئەنجامبدەن.

 

 ژنان خۆیان لەدەرەوەی چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی بینیەوە دوای لەدەستدانی ئەو دەستکەوتانەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەدەستیان هێناوە، وەک یەکسانی ڕاست و ئاسۆیی و نوێنەرایەتییەکی گرنگ لە هەموو ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا، یاسای هەڵبژاردنەکان ململانێی خێڵەکی و ناوچەیی هەڵگیرساندەوە.

 

ڕەچاوی عەقڵیەتی باوی پیاوان و بارودۆخی ئابوری ژنانی نەکردبوو، کە بووە هۆی دوورخستنەوەی ژنان و گەنجانی شایستە و دوودڵبوونیان لە بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەو کاندیدەی کە توانی تێپەڕێت بۆ خولی دووەم، سیرین مورابیت، کە پسپۆڕە لە یاسای گشتی، کە هەوڵدەدات ئەو وێنە تەقلیدییە بشکێنێت کە وەک بەربەستێک وەستابوو بۆ گەیشتن بە خەونەکەی تەنها لەبەر ئەوەی ژنێکە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا دەژی و لە بوارێکدا کاردەکات ناوبانگ باوەڕی بە توانا و لێهاتووییەکانی ژنان نییە.

 

سەرەڕای سنوورداربوونی ڕۆڵی نوێنەری گەل بەگوێرەی دەستووری نوێ، بۆ ئەوەی وێنەیەکی باش بە ژنانی تونس ببەخشێت لەڕێگەی چالاککردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان بە بوون بە پردێک لە نێوان ئەنجومەنی هەرێمەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە نوێنەری هەرێمەکان بەرنامەی یەکگرتوو دابنێن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی زۆربەی ناوچەکان بەدەست هەمان کێشەوە دەناڵێنن، وەک کەرتی گواستنەوە، تەندروستی و پەروەردە، وەک چۆن بە نیگەرانی هاوبەش دادەنرێت کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت بۆ چاکسازی و باشترکردنیان بە شێوەیەکی واقیعی، نەک تەنها باسکردنیان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بۆ ئەوەی دەنگدەران هانبدات دەنگیان پێبدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە گەڕەکە جەماوەرییەکانی پایتەختدا، ئێمە لە دۆخێکی سەختدا لە لایەنە جیاوازەکانەوە دەژین، ژنانیش دووجار ئازار دەچێژن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەوان ئەو گروپەن کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی هەموو قەیرانەکانەوە، پێویستە چاودێری بازاڕی ناوەندی بکرێت و ڕێکبخرێت، ئێمە دەمانەوێت ئەنجومەنی نوێنەران کار لەسەر پرسە بەرجەستەکراوەکان بکات نەک تەنها دروشمێک کە بە کۆتایی هەڵبژاردن کۆتایی دێت."

 

ناوبراو دەستی خستە سەر ئەو ژنانەی لە ناوچە پەراوێزخراو و فەرامۆشکراوەکاندا دەژین و ڕایگەیاند، کاتێک تووشی شێرپەنجە دەبن ناتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بگات و ئەگەرەکانی زوو دەستنیشانکردنی نادۆزنەوە، ئەمەش سادەترین مافە کە داوای دڵنیابوون لە تەندروستی خۆیان دەکەن.

 

جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستی زاوزێ و باشترکردنی پێگەی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەریان.

 

سیرین مورابێت داوای لە ئەنجوومەنی داهاتوو کرد کار لەسەر پرسی کۆچی ناڕێک و پێکی بکات، کە کاریگەری لەسەر ژنان و پیاوان هەبووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەژاری و ڕێژەی بەرزی بێکاری و گرانیی تێچووی بژێوی ژیان پاڵ بە گەنجانی تونسەوە دەنێت کە خۆیان فڕێ بدەنە دەریای کراوە بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتر و هیوایەکی نوێ.