ئیبرۆ گونەی: ئەو دەسەڵاتە لە تورکیا دەدۆڕێت

ئیبرۆ گونەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕۆژەڤی تورکیای هەڵسەنگاند.

ئەنکەرە

 

ئیبرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپە لە ناوەندی گشتی پارتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەی ئەنجامدا و پێشهاتە سیاسییەکانی ڕۆژانەی هەڵسەنگاند، لەسەر کارنامەی ئیبرۆ گونەی لە ساڵیادی دامەزراندنی هەدەپەدا، هەڕەشەی هێرش بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەبوو.

 

"ڕێپێوانی ئێمە بۆ ئازادی بەردەوامە"

لە سەرەتای قسەکانیدا ئیبرۆ گونەی تیشکی خستە سەر ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیان و ڕایگەیاند، کە لەم هەفتەیەدا ٩یەمین ساڵیادی پێکهێنانی هەدەپە پیرۆز دەکەن، ئاهەنگەکەیان لەگەڵ کاسبکاران و خۆشەویستانی هەدەپە پیرۆزکرد و وتی: "هەدەپە ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، مانگ بە مانگ گەشە دەکات، ساڵ بە ساڵ بەرەو پێش دەچێت، لە ئەدیرنەوە تا ئیدر هەدەپە هیواو باوەڕی گەل و ژنان و گەنجان و چەوساوەکانە ڕێپێوانەکەمان بۆ ئازادی و دیموکراسی بەردەوامە ئەو رێپێوانە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت و هەرگیز ناوەستێت ئێمە واز لەم سەما و هەڵپەڕکێی ئازادی ناهێنین ئێمە واز لەم مەیدانە ناهێنین".

 

"ڕێبازی هەدەپە ڕێگایە بۆ داهاتوویەکی ڕەنگاوڕەنگ"

سەبارەت بە هێرشەکانی دژ بە پارتەکان، ئیبرۆ گونەی ڕایگەیاند، کە هەوڵ دەدرێت ئەو هێرشانە بۆ بێدەنگکردنی هەدەپە بکرێت و وتی: "بۆیە هاوسەرۆکان، پەرلەمانتاران و ئەندامانی هەدەپە فڕێدراونە زیندان هەزاران هەدەپەیی دەستگیرکران وتیان ئێمە زیندان هەدەپە کۆتایی پێدەهێنین، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ دەبینن کە هەدەپە کۆتایی نایەت و ئەمڕۆ بووەتە کابوسەکەیان، هەدەپە هەموو حساباتەکانیان تۆمار دەکات جا تۆڵەو خەشم و قینی ئەوان لەترسی دڵ و دەروونیان دێت. با جارێکی تر بیڵێم ڕێگای هەدەپە ڕێگای ئازادی و ئاشتی و دیموکراسییە ڕێبازی هەدەپە ڕێگایە بۆ داهاتوویەکی جوان و ڕەنگاوڕەنگ، هەدەپە باخچەی گەلان و باوەڕ و ناسنامەکانە، پیرۆزە".

 

ئیبرۆ گونەی ڕایگەیاند، کە سیاسەتی دوژمنکارانە لە دژی ژنان بەڕێوەدەبرێت و وتی: "ماف و دەستکەوتەکانی ژنان بە سیاسەتی دوژمنکارانە پێشێل دەکرێن، هەدەپە کە بە تێکۆشانی ژنان ڕەنگی سیاسەتی گۆڕی، پارتێکی بەهێزی ژنانە بۆ تێکۆشانی ماف و ئازادییەکانی ژنان، هەدەپە میراتی سەدەها ساڵەی ژنە ئەو ژنانەی کە دەیانوت "لەسەر ئەم جوگرافیایە ژن هەن و ژن ئازاد دەبێت" پێکەوە هاتن، هەدەپە هێمای بەرخۆدانی خۆی بوو لە بەرامبەر پێشێلکردنی ویستی ژنان".

 

ئیبرو گونای لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر لێدوانەکانی دەسەڵات سەبارەت بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: ئەمە گورگێکی شەڕە بۆ سەرکوتکردنی سیاسەت و هەڵمەتی دژ بە ئۆپۆزسیۆن بوێرانە، یەکخستنی ئەم هەڵانە ئەرکی ڕاستەقینەی سیاسەتە"